ڕۆژنامەی عەرەبی جەدید لە ژمارەی ئەمڕۆیدا #03-06-2023# بابەتێکی بە ناونیشانی دوای جێهێشتنی تاڵەبانی، یەکێتی مەترسی لەناوچونی لەسەر بڵاو کردووەتەوە و ئاماژە بەناکۆکی نێوان #بافڵ تاڵەبانی# و #لاهور شێخ جەنگی# دەدات لە دوو ساڵی ڕابردوو و کاریگەریی ناکۆکیەکەی لەسەر پێگە و جەماوەری یەکێتی خستوەتە ڕوو.
ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەداوە یەکێتی بە دۆخی ئێستایەوە مەترسی لەسەرە لە بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکان.
ڕۆژنامەکە هەوڵێکی لاهور شێخ جەنگی ئاشکرا کردووە بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، کە لە کۆتایی ئەمساڵدا 2023 بەڕێوەدەچێت بە درووستکردنی هاوپەیمانی لەگەڵ بزووتنەوەی ئامارجی ئێراقی بە سەرۆکایەتی قوسەی مەحبوب کە بەم دوایانە لە ڕەوتی حیکمەی عەمار حەکیم جیابوەتەوە.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە بە هەمان شێوە لاهور شێخ جەنگی ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەڕڵەمانی کوردستان دەکات.
عەرەبی جەدید ئاشکرای کردووە کە بافڵ تاڵەبانی لە ئێستادا هەوڵی گەڕاندنەوەی نزیکەکانی لاهور شێخ جەنگی دەدات و لەسەر ئاستی ئێراقیش دەیەوێت ڕێگری لە هاوپەیمانی و نزیک بوونەوەی لاهور شێخ جەنگی لەلایەنە ئێراقیەکان بکات. [1]