لە یادی دامەزراندنی #یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان#دا، یوسف کەلابی ئەندامی لیژنەی دارای لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی #بافڵ تاڵەبانی# کرد و تێیدا، پیرۆزبایی لە سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی حیزبی شەهیدان کرد.
لە بروسکەکەدا یوسف کەلابی هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ یەکێتی خواستووە, تا زیاتر خزمەت بە پرۆسەی ئاشتی نێوان گەلانی عیراق بکات.
ئاماژەی بەوەش کردووە، یەکێتی لە سەرەتای دروستبوونیەوە قوربانی زۆری لەپێناو دیموکراسی و ئاشتی و پێکەوەژیان داوە دژی دەسەڵاتی دیکتاتۆری پێشوو وە دەشڵێت: ئێستاش بە هەمان گەرمی و بیر و باوەڕەوە لە یەک سەنگەردا پێکەوە هەوڵ بۆ چەسپاندنی دەستوور و یاسا دەدەین. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=