ئەچمە پێشەوە ئاو دەمبات، دێمە پاشەوە ئەسووتێم.
لەهەندێک دۆخدا بەهۆی ناهەموارییەکانی ژیانەوە، مرۆڤ دەکەوێتە تەنگەژەی زۆر خراپەوە کە بەهیچ جۆرێک چاوەڕێی ناکات، دەربازبوون لەو دۆخە زیرەکیی و ئارامیی دەوێت، بە کەسێک ئەوترێ کە لەنێوانی دوو بەڵای گەورەدا بێت، بەهەر لایەکدا گەر دەرچێت، قوربانی گەورەی دەوێت.[1]