ئەقڵی سووک باری گرانە، ئەقڵی گران باری سووکە.
ئەقڵ: ژیر یان بە ئاوەز (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) لە ژیاندا ئەو مرۆڤانەی کە ژیریی لە ڕەفتار، گوفتار و کردارەکانیاندا بەکارناهێنن، ژیانیان ئاستەمە و تووشی گرفت دەبن، بەڵام ئەو کەسانەی کە ژیریی بەکاردەهێنن، ژیانیان شاد و ئاسانە. [1]