ئەو سەرەی لە قەرقەش نەبێ، لەناو هەش بێ.
قەرقەش: دژواریی و ناڕەحەتی لە ژیاندا (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) هەش: قوڕ و چلکاو (فەرهەنگی شێخانی) پەندەکە واتە: کەسی چەلەنگ و ئازا، لە ڕۆژی تەنگانە و لێقەوماندا دەبێت ئامادەبێت خۆی بەخت بکات و سەری خۆی دانێت، ئەگەر نا ئابڕووی دەچێت و سەرشۆڕدەبێت. [1]