ناونیشانی بابەت: بەربەستەکانی بەردەم چاکسازی لە ئێراق
ئامادەکردن: #فرسەت سەید شکور#
=KTML_Bold=گەندەڵی لە ئێراق:=KTML_End=
لە چوارچێوەی ئێراقدا زیانبەخشترین کاریگەرییەکانی گەندەڵی، لە دزەکردنی بەرژەوەندییە تایبەتەکانەوە لە سەرانسەری دەوڵەتدا سەرهەڵدەدات، کێشە سەرەکییەکان بریتین لە فراوانبوونی مووچەی کەرتی گشتی و ساختەکاری بەرفراوان لە پەیوەندی لەگەڵ گرێبەستەکانی حکومەتدا.
=KTML_Bold=تێگەیشتن لە گەندەڵی لە ئێراق:=KTML_End=
زۆرجار گەندەڵی لە ئێراقدا بە تاوانێکی تاکەکەسی تێدەگەین کە پاڵنەری تەماحی کەسی و مەیلی شکاندنی یاسایە، کە مەبەست لێی خۆدەوڵەمەندکردنە، زۆربەی ئەوانەی ڕەخنەیان گرتووە یان هەوڵی هەڵمەتی بانگەشەی دژی گەندەڵییان داوە، سەرنجیان لەسەر پاڵنەرە کەسییەکان بووە لە کەڵەکەکردنی سامانی نایاسایی. بەڵام ئەو گەندەڵییە سیاسییەی کە لە ناوەندی سیستەمی سیاسی دوای 2003دا هاتووەتە کایەوە، زیاتر دەرئەنجامەکانی لە دەوڵەت و کارکردنی ڕۆژانەی دامەزراوەکاندا بووە. ئەم واتا ئەم گەندەڵییە سیستماتیکە لە ئاستی نوخبەدا ئەنجام دەدرێت، بڕیارێکی بەکۆمەڵ لەخۆدەگرێت نەک تاکەکەسی بۆ بەکارهێنانی دەستڕاگەیشتن بە سەرچاوەکانی دەوڵەت بە شێوەیەکی نادادپەروەرانە لە بەرژەوەندی چینی دەسەڵاتدار، بەپێی پێناسەی شەفافیەتی نێودەوڵەتی، گەندەڵی سیاسی بریتییە لە “دەستکاریکردنی سیاسەت و دامەزراوە و ڕێساکانی ناوخۆ لە تەرخانکردنی سەرچاوە و، دارایی لەلایەن بڕیاردەرانی سیاسییەوە. کە پێگەی خۆیان خراپ بەکاردەهێنن بۆ بەردەوامبوونی دەسەڵات و پێگە و سامانەکەیان”. نزیکەی دوو دەیە دوای لەشکرکێشی و داگیرکاری، بەگشتی ئەو سەرچاوانەی کە لە خەزێنەی دەوڵەتەوە دەرهێنراون لە ڕێگەی گەندەڵی سیاسییەوە، هێندە زۆرە زەحمەتە بخەمڵێندرێت. “ئەحمەد چەلەبی” لە ساڵی 2014، لەکاتێکدا سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق بوو، مەزەندەی کرد؛ کە وڵاتەکەی 551 ملیار دۆلاری لە گەندەڵی لە سەردەمی دوو سەرۆکایەتییەکەی مالیکیدا لەدەستداوە.
لە پێش هەڵبژاردنی ساڵی 2018، کۆمیسیۆنی شەفافیەتی پەڕڵەمانی ئێراق مەزەندەی کرد کە لانی کەم 320 ملیار دۆلار لە پارەی حکومەت لە ماوەی 15 ساڵی ڕابردوودا دیار نەماوە. “عەلی عەللاوی” لە کۆتایی خولی یەکەمی وەزیری دارایی (2005-2006) ، مەزەندەی کرد کە گەندەڵی لەنێوان 25 بۆ 30%ی بودجەی حکومەت بۆ لایەنە سیاسییە دەسەڵاتدارەکان دەروات. لە ساڵی 2020، لە دووەم پۆستی وەزیری داراییدا، مەزەندەی کرد کە لەنێوان 100 بۆ 300 ملیار دۆلار لەدەرەوەی وڵات لەلایەن ئێراقییەکانەوە لەبەردەستدایە، ئاماژەی بەوەشکردووە کە ‘زۆرینەی زۆری ئەم سەروەت و سامانانە بەشێوەیەکی نایاسایی بەدەستدەهێنرێن.
بەرپرسێکی باڵا کە بەرپرسیارە لە پیشەسازییەکی گەورەی خزمەتگوزاری، مەزەندەی کردووە کە تەنیا وەزارەتەکەی 80 ملیار دۆلاری لەدەستداوە بەهۆی گەندەڵییە سیاسییە سزادراوەکانەوە. بەڵام بە هۆکاری سیاسی هەرگیز لێکۆڵینەوەیەکی پزیشکی دادوەری یان شەفاف لەبارەی تێچووی دارایی وردی گەندەڵییە سیاسییە سزادراوەکان لە ئێراقدا نەکراوە. خەمڵاندنە جۆراوجۆرانە بۆ ڕادەی گەندەڵی حکومەت لە چاوپێکەوتنەکانی نووسەراندا دەنگی دایەوە کە لەنێوان ساڵانی 2018 بۆ 2021 لە بەغدا ئەنجامیاندا، بەشێوەیەک بودجەی وەزارەت بۆ تەندەرکردنی گرێبەستی ساختە خەرج دەکرا بە گوێرەی بەدواداچوونەکان چارەکێکی دیکەی بودجە کە بەفیڕۆ دەڕوات لە گەندەڵی مووچە ئەوەیە؛ فەرمانبەرانی حکومەت کە کرێیەکی ئاسایی وەردەگرن بەڵام هەرگیز بۆ کارکردن ئامادەنابن، واتا کارەکانی خۆیان ئەنجام نادەن.
بە دڵنیاییەوە ئەم جۆرە لە گەندەڵی داهاتی، تەنیا بە سوودی چینێک و داکەوتنی چینێکی دیکە دێتە هەژمار، ئەم بە سیستماتیکردنی گەندەڵییە لە ئێراق بەشێوەیەکە ئەندامانی نوخبەی دەسەڵاتدار بە یەکەوە دەبەستێتەوە و کۆمەڵگەیەکی هاوبەشی تاوانبار ئاسا درووست دەکات، زۆرینەی گەندەڵییەکانیش لەو کاتەوە درووست دەبن کە حیزبەکان پارەی زیادە لە پێویست بۆ درووستکردنی بازنەی هەڵبژاردن و کێبڕکێ لەسەر دەسەڵات بۆ خۆیان دابین دەکەن. سرووشتی سیستماتیکی ئەم گەندەڵییە بەو ڕاستییە ئاماژەی پێدەکرێت کە فەزیحە گەورەکانی گەندەڵی لە کاتە جیاوازەکاندا لە هەموو وەزارەتەکان و زۆرینەی لە ئیدارەکانی دەوڵەتدا ڕەنگیداوەتەوە.
=KTML_Bold=فراوانکردنی مووچەی کەرتی گشتی:=KTML_End=
بەرهەمێکی لاوەکی سەرەکی ئەم گەندەڵییە، پێکهاتەیی فراوانبوونی خێرای مووچەی کەرتی گشتی بووە. لە ساڵی 2005 بەدواوە ئەو پارتانەی کە لە هەڵبژاردنەکاندا ئاستێکی باشیان هەبوو، کاتێک وەزارەتەکانیان کۆنتڕۆڵکردووە، دواتر بودجە و مووچەی وەزارەتەکانی هاوبەشیان کۆنترۆڵ دەکرد تا هەڵبژاردنی داهاتوو، هەر حیزبێک ئەم دەسەڵاتەی بەکارهێنا بۆ دامەزراندنی بنەماڵە و ئەندامانی حیزب و شوێنکەوتووانی، لە بازاڕێکی کاردا کە خزمەتگوزاری مەدەنی و سەربازی زاڵ بوو، کە خواست لەسەر هەلی کار زۆر زیاتر بوو لە دابینکردن، ئاسانترین ڕێگە بۆ دەستەبەرکردنی دامەزراندن لە دەوڵەتدا، پەیوەست بوون یان بەیعەتدان بوو بۆ یەکێک لە پارتە سیاسییە باڵادەستەکان، یان بەرتیلدان بە کارمەندێکی ئاستی خوارخوارەوە. پڕۆسەیە بووە هۆی فراوانبوونی بەردەوام لە دامەزراندن لە حکومەتدا. “فرانک گانتە”، ئەکادیمیستێکی ئەمریکی مەزەندەی کردووە کە لە ساڵی 2013دا لەسەدا 10-25ی ئەوانەی وەک کارمەندی حکومەت ناویان هاتووە “بندیوار” بوون، لە ساڵی 2020 “عەلی عەللاوی” وەزیری دارایی مەزەندەی کرد کە ژمارەی فەرمانبەرانی سەر لیستی مووچەی حکومەت گەیشتووەتە 4.5 ملیۆن کە لەو ژمارەیە 300 هەزاریان کاری خۆیان نەکردووە.
هەروەها “د.فوئاد حسێن” وەزیری دارایی لە پێش عەللاوی، لە ساڵی 2019 ڕایگەیاندووە؛ ژمارەی فەرمانبەران و خانەنشینانی کەرتی گشتی لە 850 هەزارەوە لە ساڵی 2003 بۆ 6.5 ملیۆن لە ساڵی 2019 زیادیکردووە.
=KTML_Bold=ساختەکاری گرێبەست:=KTML_End=
بەرهەمێکی لاوەکی زیانبەخشتر لە کۆنترۆڵکردنی وەزارەتەکانی لایەنە سیاسییەکان، ساختەکارییە ئیندێمیکەکانی گرێبەستەکانە کە لە سەرانسەری حکومەتدا ڕوودەدات. بە گوێرەی “ڕادی حەمزە” ڕادی ئەلکینانی، سەرۆکی کۆمیسیۆنی دەستپاکی (2004-2006) ، خراپ بەکارهێنانی گرێبەستە حکومییەکان باوکی هەموو پرسەکانی گەندەڵی بووە، بە شێوەیەکی ئاسایی گرێبەستی وەزارەت بەو بازرگانانە دەدرێت کە لەلایەنە سیاسییە باڵادەستەکانەوە نزیکن یان لە بریکارەکانیان لە وەزارەتەکانی حکومەتدا. پاشان بە ئەنقەست تێچوونەکان هەڵدەئاوسێن، قازانجەکان لەنێوان بەڵێندەران و لایەنەکاندا دابەش دەکرێن. سکاڵاکان سەبارەت بەنرخە زۆرەکان و خراپ یان نەبوونی گەیاندنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و پڕۆژەکان پشتگوێ دەخرێن، چونکە هەمان ئەو سیاسەتمەدار و فەرمانبەرە باڵاکان کە سەرپەرشتی پێدانی گرێبەستەکان دەکەن دڵنیا دەبن لەوەی کە لێکۆڵینەوەکانی ئاستی وەزاری لە نەگەیاندنی گرێبەستەکان بەدواداچوونیان بۆ ناکرێت.
بەشێکی سەرەکی ساختەکاری گرێبەستی حکومی، بریتییە لە بەکارهێنانی کۆمپانیاکانی توێکڵی ساختە. یەکێک لە گەورەترین فەزیحەیەکانی کەرتی کارەبا لە ئێراق پەیوەندی بە گرێبەستێکی نێوان وەزارەتی کارەبا و کۆمپانیایەکی گوایە بەریتانییەوە بوو بە ناوی ‘پاوەر ئینجینز’، بۆ درووستکردنی وێستگەیەکی کارەبا لە شاری ناسریە لە باشووری ئێراق. حکومەتی ئێراق بڕی 21 ملیۆن دۆلاری گرێبەستکراوی داوە تەنیا بۆ ئەوەی بزانێت کۆمپانیاکە ساختەیە، بەڵام حکومەت ئەو کەسانەی لە داڕشتنی گرێبەستەکەدا بەشداربوون یان سکاڵایەکی یاسایی تۆمار نەکرد و سزای نەدا، لە بەڵگەنامەیەکی دیکەی فەرمیدا زیانی 8 ملیۆن دۆلاری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرهەمهێنانی وزەی باکوور ئاشکراکردووە؛ دیسانەوە بۆ کۆمپانیا ساختەکاندا، لە سکانداڵێکی دیکەدا، تۆڕێک کە بریتییە لە بەکارهێنانی کارتی زیرەکی ساختە بەبەهای یەک ملیار و نیو دینار (بەرانبەر نزیکەی یەک ملیۆن دۆلار بەنرخی ئەمڕۆی ئاڵوگۆڕی دراو) 32 لە #وەزارەتی دارایی# لە ساڵی 2017 دۆزرایەوە .
=KTML_Bold=کۆبەند:=KTML_End=
سەروەت و سامانی نەوتی ئێراق و ئابووری ناوەندگەرایی، وایکردووە ئێراق تووشی گەندەڵی و کەڵەکەبوونی سامانی کەسی بێت. بۆ نموونە لە ساڵی 2004 تا 2009 وەزارەتی نەوت نزیکەی یەک ملیار و نیو دۆلاری لەدەستدا بەهۆی زیادبوونی نرخ و کەمی دابینکردن، لە نموونەیەکی دیکەدا؛ ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق “تەلال ئەلزوباعی” لە ساڵی 2013دا ئەوەی خستەڕوو: “بڕی پارەی ئەو زیانانەی کە وەزارەتی کارەبا لەنێوان ساڵانی 2003 بۆ 2011 لە ئەنجامی دزینی نەوت لەلایەن کۆمپانیا نەوتییەکانەوە گرێبەستیان لەگەڵ وەزارەتەکە بە 200 ملیۆن دۆلار لە مانگێکدا مەزەندە دەکرێت” بە هەمان شێوە، گەندەڵی لە بەرهەمهێنان و دابەشکردنی کارەبادا مەزەندە دەکرێت کە بووەتە هۆی زیانگەیاندن بە بڕی 4-6 ملیار دۆلار لەنێوان ساڵانی 2003 و 2020، بە شێوەیەکی سەرەکی لە ڕێگەی گرێبەستی پادکراو و کڕینی ئامێری گرانبەها و یان نەگونجاو.
ئەو ئەڵقانەی سەرەوە زیاتر ئارگومێنتی ناوەندی ئەم توێژینەوەیە دەردەخەن، ئەوەیە کە تێگەیشتنی تایبەت لە گەندەڵی لە ئێراقدا، وەک ئەوەی بەهۆی دەوڵەمەندکردنی کەسی یان گرووپییەوە دەجووڵێتەوە، چاوپۆشی لەو دینامیکییە سیاسییە گەورەترانە دەکات کە لە بنەڕەتدا لە ڕیشەی ئەم جۆرە کێشانەدان. جگە لەوەش گرنگە لەبەرچاو بگیرێت کە پارتە سیاسییەکانی دوای 2003 چۆن کۆنترۆڵی وەزارەتەکانی حکومەتیان بەکارهێناوە بۆ دابینکردنی بودجەی ئۆپەراسیۆنەکانی خۆیان و هەژموونی کۆمەڵگە، بەم مانایە ڕۆڵی سەرەکی گەندەڵی بریتییە لە گەیاندنی سەرچاوەی دەوڵەت بۆ بەشداربووانی پەیمانی نوخبە، بەمەش (ئەگەرچی، بە تێچووی گشتی زۆر) پێوەرێک لە یەکگرتوویی سیاسی دابین دەکات لە هەمان کاتدا توانای دابینکردنی بودجەی ڕێکخراوە حزبییەکان. [1]