ناونیشانی بابەت: شێرپەنجەی کۆمەڵگە (ماددە ھۆشبەرەکان)
ئامادەکردن: #زریان فاتیح قەرەداغی#
ماددەی ھۆشبەر کە پێشی دەوترێت (ئەنفالی سپی، تیرۆری سپی) ئەو ماددە سرووشتی و دەستکردانەن لە کاتی بەکارھێنانیدا کاریگەرییەکی گەورە لەسەر بیر و ھۆش و جەستەی مرۆڤ بەجێ دەھێڵێت بە جۆرێک کە کەسایەتی و ھەڵسوکەوتی لەگەڵ کەسانی دەروبەر دەگۆڕێت، لە ھەندێک بارودۆخدا کەسانی تووشبوو بە ماددەی ھۆشبەر تاوان ئەنجام دەدات بێ ئاگا لەوەی کە تاوانی ئەنجام داوە.
=KTML_Bold=کاریگەریی ماددەی ھۆشبەر لەسەر تەندرووستی مرۆڤ:=KTML_End=
یەکێکە لە دیاردە خراپەکانی ناو کۆمەڵگە، کە کۆمەڵێک کەس بە تایبەت چنی گەنج ئالودەی بوون و گیرۆدەی دەستی ماددەی ھۆشبەر بوون، کێشانی ئەم ماددەیە چەندین کاریگەریی نەرێنی خراپ بۆ سەر تەندرووستی مرۆڤ درووست دەکات. ماددەی ھۆشبەر چەندین جۆری جیاواز لەخۆ دەگرێت لەوانە ( کۆکاین، ھێرۆین، نیکۆتین، شیشە ) کە ترسناکترینیان (کرۆکدیل) ە کە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر جەستەی مرۆڤ ھەیە ھێزی ئەم ماددەیە (8 بۆ 10) جار لە ھێزی مۆرفین بەھێزترە. نیشانەکانی کەسی تووشبوو لە ماوەیەکی کەمدا دەردەکەوێت بەکارھێنەر پێستی لاشەی لێدەبێتەوە تاسەر ئێسقان، پێستی دەگۆڕێت برینی زۆر گەورە لەسەر لاشەی بەدی دەکرێت چاکبوونەوەی نییە کەسی تووشبوو ھەموو لاشەی دەڕزێت ناتوانێ وازی لێنێنێت. کەسانی ئالودە بە ماددەی ھۆشبەر زۆر جیاوازترن لە کەسانی ئاسای بەردەوام ھەست بە ماندوو بوون دەکەن، دەمارەخانەکانی مێشکیان ھەمیشە لە وریابوونەوەدان، بەڵام لەھەر حاڵەتێکی نایاسای و گرتنەوەی ئەم ماددەیە لە کەسی ئالودە بوو، بە جۆرێک جەستەی تێک دەدات ئەگەری زۆری ھەیە دەستبەجێ گیان لەدەست بدات. ھەربۆیە کەسانی ئالودەبوو ناتوانن بۆ یەک چرکەش واز لەم ماددەیە بێنن.
کاریگەریی لەسەر شێوازی ھەڵسوکەوتیان بەجێ دەھێڵێت بە جۆرێک لەکاتی قسەکردنیاندا کەسانی دەوروبەر ناتوانن لێیان تێبگات. لەگەڵ ئەوەشدا ھەمیشە بەکەسی لاوازو بێدەسەڵات دێنە پێش چاو، بەردەوام ھەست بە گێژبوون و شەکەتبوون دەکات تووشی سەرئێشەو ڕشانەوە دەبێت، پێستی کەسانی تووشبوو زەرد دەبێت پەڵەو لەکەی نامۆی تێدا درووست دەبێت بەشێوەیەک کەسانی ئالودەبوو لە کۆمەڵگە دادەبڕێن وەک کەسانی ئاسای ناتوانن ژیان بکەن. ماددە ھۆشبەرەکان جگە لە زیانی تەندرووستی زیانی ئابووریشی لەسەر بەکارھێنەر درووستکردووە بەشێوەیەک بۆ پەیداکردنی بڕێک ماددە ئامادەیە ھەموو ماڵ و سامانی بفرۆشت ھەتا حاڵەتی دزیکردن، بەمەش مایەپوچ دەبێت و ھیچی بەدەستەوە نامێنێت وردەوردە لە مردن نزیک دەبێتەوە گیان لەدەست دەدات.
=KTML_Bold=ھۆکاری بڵاوبوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان چین؟=KTML_End=
چەندان ھۆکاری بڵاوبوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان ھەن، بەڵام من لێرەدا باسی ھۆکارە سەرەکێکان دەکەم.
– ھاتنی گەشتیار و خەڵکانی بیانی بۆ ناوخۆی وڵات لە ڕێگەی گەشت و ئیش و کار و گرووپی گەشتیاری.
– تێکچونی شیرازەی خێزان و نەبوونی پەروەردەی دایک و باوکان بۆ نەوەکانیان.
– بێکاری و بڵاوبوونەوەی فیلمی خراپ لەناو گەنجاندا ھۆکاری سەرەکین بۆ ئالودە بوون.
– خراپ بەکارھێنانی سۆشیاڵ میدا.
=KTML_Bold=چۆن چارەسەری کەسانی تووشبوو بە ماددەی ھۆشبەر دەکرێت:=KTML_End=
– چارەسەرکردنی دەروونی کەسی تووشبوو لەلایەن دەروون ناس گوێگرتن لەکێشە و گرفتەکانی و ھێورکردنەوەی دەروونی.
– لەناوبردنی ماددە ژەھراوێکان لەناو لەشیداو کەمکردنەوەی ئازار و پێدانی شلەمەنی زۆر بە تووشبووەکە.
– باشکردنی پەیوەندی کەسی تووشبوو لەگەڵ خێزان و دەوروبەیدا.
– چارەسەری پزیشکی لەلایەن دکتۆری پسپۆر لەوبوارەدا.
=KTML_Bold=ئامۆژگارى خۆپاراستن لە ماددە هۆشبەرەکان بۆ گەنجان و هەرزەکاران:=KTML_End=
1- هەرکەسێک کە ماددەى هۆشبەرى پێشکەش بە ئێوە کرد بە بێ دوودلى و بە بڕوا بوونەکى بەهێز وەڵامى بدەنەوە ( نە) ئەوەى کە ئێمە بتوانین بە هاوڕێ خۆمان بلێین (نە) هونەرە. کەسانى ئاقل و تێگەیشتوو هەر پێشکەش کردن و داواکاریەک کە زیانى بۆ تەندرووستى هەبیت و کاریگەرى خرابى بۆ سەر ژیانى هەبیت بە ئاسانى قبولى ناکەن و بە توندى بەرەنگارى دەبێتەوە.
2- بیر لە بەکارهینان و تاقىکردنەوەى ماددە هۆشبەرەکان مەکەرەوە,هیچ کەسێک لەم دونیایە ناتوانیت بەڵێنت پێ بدات کە بە یەک جار تاقیکردنەوە ھیچت لێناکات و خۆراگرت ئەکات.
3- خۆت دوور بکە لەو کەسانەى کە ماددەى هۆشبەر بەکار دەهینن یان گومانیان لەسەرە و خۆت دوور بگرە لەو شوێنانەى کە کەسانى ئالوودە بوو بە ماددە هۆشبەرەکان هاتووچوى دەکەن.
4- خۆتان دوور بگرن لە هاوڕێیەتى لە گەل کەسانى گوماناوی و کەسانی تووشبوو.
5- ماددە هۆشبەرەکان ژەهرێکى کوشندەن کە دەرەنجامەکانى بە تێپەر بوونى کات بە دیار دەکەون.
6- پەیوەندییەکانت لە گەل دایک و باوکت توند و تولتر بکە و گوێ بیستى ئامۆژگاریەکانیان بە چونکە ئەوان باشترین هاوڕێتن.
7- هەول بدە ئەو کاتانەى کە بێکارى کاتەکەت بە خوێندنەوە و وەرزش کردن بە سەر ببەى.
8- ئەو کەسەى کە کارى بڵاو کردنەوەى ماددە هۆشبەرەکان دەکات, شێوە و دەموچاوى هیچ جیاوازیەکى لە گەل کەسانى تر نییە, بۆیە لە کاتى پەیدا کردنى هاوڕێ ھەوڵ بدە بەباشى کەسەکە بناسى.
لەکۆتایدا داواکارم لە تاک بەتاکی کۆمەڵگە کە ھۆشیارتر بن لە بەردەم ئەم ژەھرە سپییەدا ھیچکات ژیانی خۆیان نەکەنە قوربانی دەستی ماددە ھۆشبەرەکان. [1]