ورچە کوڵە
ورچ گیانلەبەرێکی تووکنی کێوییە، بە گوێرەی ناوچەکان ناولێنانی جیاوازە لە هەندێ ناوچەی ڕووسیا پێی دەوترێت: هەنگوین خۆرە، چوار پەلە و لە شێوەی دەست و پێی مرۆڤە، زۆرترین چیڕۆکی بەرئاگردانی نەتەوەکانی گێتی بۆ منداڵان لەسەر وتراوە، بە بێچوەکەی دەوترێت: کودەڵە ورچ یان ورچەکۆڵە یان کۆڵەورچ، بەچکەیەکی خرپن و قەڵەوە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و کە مرۆڤێکی قەڵەوی کوورتیلە و بودەڵە دەوترێت: ورچەکوڵە.[1]