هەمبانە بەگۆڕێوە وەرکردن
هەنبانە، هەمبانە، هەمانە: چەرمێکە لە پێستی مەڕو بزن درووست دەکرێت بۆ تێکردنی دانەوێڵە بەکار دەهات، پڕ دەکرا لە دانەوێڵە و زەخیرە، ئەگەر ئەو هەمبانەیە هەڵبڕێژرێت ئەوا ئەوەی تێیدایە دەڕژێت و دەکەوێتە گۆڕێ و سەر زەوی، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و ئەگەر کەسێک هەموو شتێک ئاشکرا بکات پێی دەوترێت: هەمبانەی بەگۆڕێوە وەرکردووە.[1]