دوای مردن ڕەحمەت چاکە.
لە کۆمەڵگەی کوردەواردا کاتێک کەسێک ژیانی کۆتایی دێت و دەمرێت، کەسانی دەوروبەری دەیبەن دەینێژن و بەهەمووان نزای باشیی لای یەزدان بۆ دەکەن، پەندەکە بۆ مردوویەک بەکاردێ کە چاکەی لە خراپە زیاتر بێ یان کەمە خراپەیەکی تەنیا لەنێوانی خۆی و خودا دا بێ. [1]