دوژمن سەریری پێڵاوت ئەکات، دۆست سەیری کڵاوت.
سەیرکردنی پێڵاو لەلایەن دوژمنەوە واتە: بەردەوام دوژمنەکان ئاگاداری جووڵە و هەڵسوکەوتەکان دەبن، بۆیە دەبێت مرۆڤ هەموو جووڵەکانی لەژێر چاودێری وردی خۆیدا بێت، نەبا لەلایەن دوژمنەوە زەفەری پێببرێت، هەروەها بەستنی مشکی و شەدە و ڕێکپۆشی دۆستەکان دڵخۆشدەکەن. پەندەکە واتە: دەبێت سەرومێزەر و مشکی ڕێکوپێک و پێڵاو خاوێن بێت، بۆ ئەوەی دوژمن لە ئاستتدا سەرشۆڕ و دۆست سەربەرزبێت. [1]