دوژمنی عاقڵ لە خزمی کەر چاکترە.
عاقڵ: ژیر. هەڵسوکەوت کردن لەگەڵ کەسی ژیر و بەهۆشدا گەر دوژمنیش بێت، باشە چونکە دەزانرێت کە چۆن گوفتار و ڕەفتاری لەگەڵ دەکرێت، بەڵام کەسێک نزیکت بێت گەر خزمێکی نادان و نەزان بێت، جۆری هەڵوسکەوت لەگەڵی گران و زەحمەتە، چونکە هەرچۆنێک ڕەفتار بکرێت خراپ دەشکێتەوە.[1]