ناو: محەمەد ئەمین
نازناو: هەژار کەوەرتی
ناوی باوک: محەمەد ئەمین
ڕۆژی شەهیدبوون: 09-03-1991
شوێنی لەدایکبوون: کەوەرتەی چۆمان
شوێنی شەهیدبوون: #شەقڵاوا#
$ژیاننامە$
شەهیدی فەرماندە مام هەژار کەوەرتی
■ ناوی تەواوی (محەمەدئەمین محەمەدئەمین عەلی) یە نازناوی نهێنی لە پێشمەرگایەتی بریتی بووە لە (مام هەژار) لەناو خەڵکی گوندەکەی و باڵەکایەتی بە (کاکەمین) ناسرابوو.
■ لە ساڵی 1950 لە گوندی کەوەرتەی سەر بە ( چۆمان)ی باڵەکایەتی لە ناو بنەماڵەیەکی هەژار و ئایین پەروەر و کوردپەروەر چاوی بە زوڵم و ستەمی کوردستان هەڵهێناوە، هەر لە تەمەنی منداڵیدا بووە کە باوکی کۆچی دوایی دەکات و دوور لەنازی باوکی گەورەدەکرێت.
■ لە ساڵی 1967 بەشداری کردووە لە شۆڕشی ئەیلوول و ڕۆڵێکی کاریگەریی بینیووە بەتایبەتی لە شەڕی زۆسک و هەندرێندا، تا ئاشبەتاڵی شۆڕش بەردەوام بووە لەگەڵ شۆڕش.
■ ساڵی 1976 پەیوەندی کردووە بە ڕێکخستنەکانی ( ی.ن.ک).
■ ساڵی 1978 بەیوەندی کردووە بە هێزی بیشمەرگەی کوردستان لە هەرێمی 7ی باڵەک بووە بە پێشمەرگە تا ساڵی 1981 بەردەوام بووە.
■ ساڵی 1985 بەیوەندی دەکات بە تیپی 78ی کارۆخ لەبەر لێهاتویی و دڵسۆزی و خۆنەویستی زوو دەبێتە فەرماندەی مەفرەزە و دواتر فەرماندەی کەرت.
■ شەهید مام هەژار قارەمانی چەندین داستان و نەبەردی بیشمەرگایەتی بوو لە ناوچەی باڵەکایەتی و خۆشناوەتی و دۆلی جافایەتی ....هتد.
■ لە دوای ئەنفالەکان و ڕیکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە لەبەر لێهاتویی مام هەژار دەکرێتە جێگری فەرماندەی تیپ لە بەتالیۆنی 4ی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# .
■ لەدانانی نەخشەی ڕاپەرینی ڕزگارکردنی شارو شارۆچکەکانی کوردستان لە ستەم و زولمی داگیرکەری بەعس لەلایەن سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەرکی ڕزگارکردنی شارۆچکەی شەقڵاوەیان پێ دەسپێردرێت ، ڕۆژی 8/3/1991 مام هەژار و پۆلێک لە پێشمەرگە قارەمانەکانی بەتالیۆنی 4 خۆیان دەگەڕێنە شارۆچکەی شەقلاوە، بۆ جێبەجێ کردنی نەخشەو بەرنامەی ڕاپەڕین.
■ بەرەبەیانی 9/3/1991 لەگەڵ کولوە بەفرەکانی ئەو ڕۆژە ساردەی کۆتایی زستان وەک پڵنگ هەڵمەتیان بردە سەر دام و دەزگا تۆقینەرەکانی دوژمن و هەر لەو ڕۆژەدا مژدەی سەرکەوتنی ڕاپەڕین و ڕزکارکردنی شارۆچکەی شەقڵاوەیان دا بەگوێی کۆمەلانی خەڵکی کوردستان و ئەو سەرکەوتنە بە خوینی بیرۆزی مام هەژار کەوەرتی تۆمارکرا.
■ لە دوای خۆی هاوەسەرەکەیی و 5 کوڕ و 3 کچی بۆ خزمەت نیشتمانەکەی و خەمی خاکەکەی لە بێ نازی جێهێشت.[1]