دووخوێن لەبەر ئەڕێسێ.
دووخوێن: چنراوێکی سفتی باریکە، لە پزووی شرواڵی پیاوا هەڵدەکەشرێت، بۆ ئەوەی شرواڵەکەی کە ناوقەددا پێ توندبکرێت، بەر: موو جەستە، ئەڕێسێ: مەبەست لە کارسی ڕستنە بە تەشی، خووری یان مووی پێدەکرێت بە داو بۆ چنیین، پەندەکە مەبەستی لە کەسەکی چرووکی دەستنووقاوە، بەردەوام کەرەستە کۆن و خراپەکان بەکاردێنێت. [1]