دوو شووتی بە دەستێ هەڵناگیرێ.
دوو کاڵەک بە دەستێ هەڵناگیرێ.
شووتی یان کاڵەک لە ڕووی قەبارەوە گەورەن و بە دەستێک دووان هەڵناگیرێت، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە دوو کار لە یەک کاتدا بە یەک کەس ئەنجام نادرێت چونکە هەردووکیان نیوەناچڵ دەردەچن، کەسێکە هیچ یەک لە کارەکانی بەتەواویی و بەڕێکوپێکی بۆ بەڕێوەناچێت. [1]