دووربینیی پەشیمانی لەدوانییە.
دووربیینیی یەکێکە لە تایبەتمەندییەکانی مرۆڤی ژیر، لە هەموو کار و کردەوەیەکدا گەر کەسێک پێش ئەنجامدانی بەوردی شەنوکەوی بکات و بزانێ چۆن ڕەفتار دەکات، لە ئەنجامەکەی پەشیمان نابێتەوە، پەندەکە واتە: لە دووربینیدا هەموو شتێک بەرچاو ئەخرێ، بۆ هەموو ئەگەرێک پلانێک دادەنرێ.[1]