دۆ بێ، دۆکەش بە خوڵق و خۆ بێ.
دۆ: ماستی ژەنراوی کەرە لێگیراو (فەرهەنگی خاڵ) خوڵق: مەبەست لە بانگکردنی کەسێکە بۆ نانخواردن بۆ ماڵەوە، لە کوردەواردا زۆر کەس میوانداریی خزم و دۆست و ناسیاو دەکەن، پەندەکە مەبەستی لەوەیە هەر چەندە سەر سفرەت پڕ نەبێت بەڵام لەگەڵ میواندا دەبێت بەڕیز و پێز بێ.[1]