دۆ بدە بە بێ دۆ، وائەزانێ ماستە، پەنجەی بۆ ئەبا، بزانێ ڕاستە.
دۆ: ماستی ژەنراوی کەرە لێگیراو (فەرهەنگی خاڵ) لە ژیاندا مرۆڤەکان ماڵیان هەیە، هەندێکیان ساماندارن و هەندێکیشیان هەژار، بەردەوام کەسە ساماندارەکان پێداویستی و کاڵا زیادەکانیان دەبەخشن. پەندەکە واتە: دەکرێت پێویستی و ماڵی زیادە بدرێت بە کەسی هەژار.[1]