دۆینە بە ئۆیینە.
دۆیینە: خۆراکێکی فۆلکلۆریی کوردییە، لە کۆمەڵێک کەرەستەی خۆراکیی هەمەجۆر پێکدێت، ئۆیین: فرتوفێڵ و تەڵەکەبازیی. بۆیە خۆراکی دۆیینە ئەرکی زۆرە، بۆ کەسی بەئەرک بەکاردێت. پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە ئیشێک کە پێچ و قۆرتی تیابێت، بۆ کەسی ئاسایی دەستنادات.[1]