دۆست پەیداکردن چەند گرانە، دوژمن پەیداکردن چەند ئاسانە.
مرۆڤ لە کۆمەڵگەدا لەناو ژیانی تایبەتیی خۆیدا، چەندین پەیوەندی هەمەجۆر لەگەڵ کەسانی دەوروبەریدا پەیدادەکات، لە کوردەواردا پێی دەوترێت: پەیوەندی هاوڕێیەتی، هەندێک لە هاوڕێکان دەبنە دۆستی نزیک و هاوکاری باش، هەندێکیشیان دەبنە دوژمن، پەندەکە واتە: کەسی ژیر ئەوەیە، بتوانێت ژمارەیەکی زۆر دۆست پەیدابکات. [1]