دۆست و دوژمنی خۆی ناناسێ.
دنیای چینایەتی لەسەر بنەمای ماددە و قازانج بنیاتنراوە، بۆیە مرۆڤەکان بۆ دوو چینی جیاواز دابەشبوون، سەردەست و ژێردەست، ئەوەش بووەبە کێشمەکێشمێکی گەورەی قوورس و دوژمنایەتی بۆ مرۆڤەکان بەرهەم هێناوە، پەندەکە بۆ کەسی گەمژە یان هەرزەکار بەکاردێ کە هێشتا بیروهۆشی کامڵ نییە و دوژمنی خۆی ناناسێت. [1]