دۆستت یەک و دوژمنت هەزار.
کەسی پێشکەوتوخواز و ئازادیخواز بەردەوام دەکەوێتە بەرهێرشی ڕەوتی کۆنەپەرستیی و لە کۆمەڵگەدا بێ دوژمن نابێت، بۆیە ئەو جۆرە کەسانە هەتا دۆستێکی ڕاستەقینەیان بۆ پەیدادەبێت، سەد دوژمنیان لێ ڕاست دەبێتەوە، پەندەکە واتە: سرووشتی ژیان وایە، هەتا یەک کەس دەبێتە دۆستت، هەزار دەبێتە دوژمنت. [1]