دۆڵ باوک فەقیرە.
دۆڵ: مەبەست لە سندۆڵ یان دەسکودۆڵە: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، بەردێکی گەورەیە ناوڕاستەکەی چاڵ دەکرێت، بۆ کوتانی دانەوێڵە بەکاردێت. لە هەموو گوندەکانی کوردستاندا بوونی هەیە، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کەسێک کە هەژار بێت، دۆڵەکەی هەمیشە بەتاڵە، یان سفرەی چۆڵە.[1]