پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
11-07-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
11-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
10-07-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو زمانی ئاژەڵان 2
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو نرخی ئازادی 1
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پەری ددان
10-07-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 522,755
وێنە 105,758
پەرتووک PDF 19,696
فایلی پەیوەندیدار 98,586
ڤیدیۆ 1,419
پەرتووکخانە
کوردستان و کورد
پەرتووکخانە
تاڤگەی هەقیقەت (بەشێک لە بە...
پەرتووکخانە
بیست ساڵ دوای تیرۆری د. قاس...
پەرتووکخانە
کورتەباس
پەرتووکخانە
خولیا و مەرگی قاسملووی کورد
بەربەستەکانی بەردەم بیری ڕەخنەیی
بە ڕێنووسێکی پوخت لە ماشێنی گەڕانەکەماندا بگەڕێ، بەدڵنیاییەوە ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنیت!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بەربەستەکانی بەردەم بیری ڕەخنەیی

بەربەستەکانی بەردەم بیری ڕەخنەیی
ناونیشانی بابەت: بەربەستەکانی بەردەم بیری ڕەخنەیی
ئامادەکردن: #عادل قادری#

یەکێک لە کێشە جەوهەرییەکانی ڕەخنەی ئەدەبیی ئێمە، ئەوەیە کە لە هەمبەر دەقە لاوازەکان بێدەنگ دەبێت و دەقە ناودارەکان (ئەگەرچی گەورە و سەرکەوتووش نەبن) دەخاتە چەقی باس و شرۆڤەی خۆیەوه.
ئەمە دۆخێکی درووست کردووە کە ئێستا ڕادەی نووسەرانمان لە خوێنەرانمان زیاتر بێت.
کلیل وشەکان: کەلتوور، کۆمەڵگە، حیزب، خێڵ، ژن، پیاوسالاری، شارچێتی
کاتێک دەڵێم “باس و شرۆڤە” مەبەستم ئەوەیە کە چەندین چەمک و دەستەواژە لە هەناوی دەق دەردێنن و بە گۆشەنیگایەکی فەلسەفیی گشتییەوە هەڵیدەپێکن یان بە پێچەوانەوە چەندین چەمکی فیکری و فەلسەفی (کۆمەڵناسانە، دەروونناسانە، دەروونشیکارانە، جێندەری، سیاسی و کەلتووری و…) زەق دەکەنەوە و بە دەرزی و دوورمان دەیدوورن بە باڵای دەقی کوورتەباڵاوە و لە ئەنجامیشدا ستایش و چەڵەلێدان دوا وێستگە و ئەنجامگیرییەتی.
ئەمە دۆخێکی درووستکردووە کە ئێستا ڕادەی نووسەرانمان لە خوێنەرانمان زیاتر بێت، ڕادەی دەزگای چاپ و نەشرەکانمان لە ڕێکخراوە هزری و کەلتوورییەکانمان زیاتر بێت و ڕادەی قسەی بێ سەروبەر و بڕیاری پێشوەختە و ڕەها و موتڵەق لە ئەڵقە ڕەخنەگرانە و چالاکە ڕێکخراوە پرسیارسازنەکان زۆرزۆرتر بێت.
کاتێک دەڵێم ڕادەی نووسەرانمان لە خوێنەرانمان زیاترە زۆرتر ئاماژدان بە وەهمێک لە پانتای کەلتووریی هەژار و دەسکوورتی ئێمەدا ئاوساوە، زیاتر ئەنگوستدانانە لەسەر دیاردەیەکی درۆزنانە و قەڵب کە بەهۆی تاکڕەهەندی یان جووتڕەهەندی (دوالیزم) گەشە و نەشەی جەمسەرەکانی کۆمەڵگە، “وەهم” وەها زەق دەبێتەوە و کەلتوور بە واتا گشتییەکەی دەکات بە ڕووبەری تەڕاتێن و شەپۆلسواریی خۆی.
جەمسەرێکی گرنگی ناو ئەم هاوکێشەیە “بەردەنگ”ن. بەردەنگان بەشێکی زۆری ئەم قەیرانە دەخەمڵێنن، ئەوان هەزارن هەزار کەسن لە یەک ئاستدا و بە لێشاویش دەق دەخێننەوە و بۆ یەک مەبەستیش دەیخوێننەوە! حەسانەوە و حاوانەوە! بە زمانی میتافیزیک بیڵێین گەیشتن بە کەناری ئارامی و هێوری لە ڕێگەی کەشف و پێڕەوکردنی حەقیقەتەوە!
ئەمە لە کاتێکدایە هەم دەقێکی ئەدەبی و هەم ڕەخنەی ئەدەبی لێدانن لە دۆخ و فەزای باو، کوشتنی حەقیقەتی تاکڕەهەند و ڕەهان و گێڕەرەوەی حەقیقەتە شیمانەیی و مومکینەکان، دەق بەم واتایە شتێکی دژەباو دەگێڕێتەوە و “ڕەخنه”‌ش بە واقیعبینی و بوێری و مێژوومەندییەوە سەرکەوتوویی یان ژێرکەوتوویی ئەم جۆرە دەرکەوتن و گێڕانەوەیە هەڵدەسەنگێنێت.
ئەو ڕوانگەیەی کە بەرگریی لە شەپۆلی زەریای بەردەنگانی زۆر وزەبەندی زەرد و ئاپۆری مێگەلی باڕەکەر دەکات ڕەنگە بۆ ماوەیەکی کوورت وەکوو تیشکی ڕەش یان قاوەیی! خاڵی گەردن و سەرلێوی ئەکتەر و سیلیبێریتییەکان بدرەوشێتەوە بەڵام هیچ ڕەسەنایەتییەک لە ڕووی ناوەرۆک و فۆرم و هیچ تازەگەرییەک بەرهەم ناهێنێت‌، ئەم دەرکەوتانە لە “وەهم” و نووسین و بەردەنگ و بەگشتیی لە پانتای کەلتووردا بەر لەوەی واقیعێک بن لە ناو مێژوو یان دەرکەوتەیەکی ڕەسەنی ناو زمان و ئەدەبی کۆمەڵگەیەک وەکوو ڕەنگ و برەندی سەردەمن، مۆرک و مۆدەی ناو بازاڕن.
=KTML_Bold=لێرەدا بازاڕ لە دوو چەمکدا زەق دەبێتەوە:=KTML_End=
ئەلف: پارە واتە دەسەڵاتی دەرکەوتن و سەماکارانەبوون لەناو بازاڕدا.
با: سیما و ڕواڵەت واتە خەرمانە و هەیمەنەی درۆزنانەی دەوری نووسەران و خاوەندارانی کەلتووریی.
من پرسیارێک لە هەموومان بکەم، دەرکەوتن و بەرجەستەبوونی بەرهەمێک ئەنجامی چییە؟ واتە چی لە پشتەوەیە؟ ئایا بەرهەمێک دەتوانێت بە کەمترین ئاستی ڕەسەنایەتی و سەرکەوتوویی و تازەگەریی و بە بێ لێدان لە دۆخی باو بێتە ناو جەماوەر و دەنگ داخات و ببێت بە لۆسە و پێوەر (اهرم) بۆ گۆڕانی بیرکردنەوە و زەق و جوانیناسیی کۆمەڵگە؟ بەڵێ بێگومان دەتوانێت!
ئێستە بای ئارەزوو بە ئاڕاستەی شەقام و پۆپۆلیزمدا هەڵدەکات و هەڵیکردووە و ئازادیی سەرەڕۆ و ڕەشۆداماڵراوی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و تەختەی شانۆ و ئیستەیجەکانی نواندن ونمیاشکردنیش تەواو ئەم دۆخەی گەیاندووەتە تەشقی ملهوڕی و سینگدەرپەڕاندن و دەسەڵات و دیکتاتۆرییەتی خۆی.
لە هەر کوێ ئاپۆرەیەک هەبوو خەڵکێکی زۆریش لەوێن کە مەرج نییە دوو پرسیاری بنەمایی بگرنە دەق، لە ناو ئەم دۆخەدا و لێرە چەند هۆکاری ناڕەسەن کە دەقێک دێننە سەرەوە و پێکەی درۆزنانەی دەدەنێ دەژمێرم و پێناسەی دەکەم.
1- حیزب
2- خێڵ
3- ژنانەبوون
4- پلەداربوون
5- میدیا
6- شارچێتی
1- حیزب لە ڕێگەی پلان و پڕۆژەیەکی زیرەکانەوە‌ کەلتووری و ڕۆشنبیریی و نووسراوەییەکان دێنێتە ناو ڕەوتی دابینکردنی زیاتری جەماوەر و کۆکردنەوەی دەنگ بۆ خۆی، حیزب وەکوو ڕۆحی سرووشتیی خۆی مامەڵە لەگەڵ ئەدەب و ڕۆشنبیریی دەکات و ئەمە ئەرکی ئەدەب و ڕۆشنبیر و ڕۆشنبیرییە ئەکتی بەرگری و ڕەخنەکردن بنوێنێ.
بەڵام ئەم حاڵەتە بەهۆی ئەم هاوکێشەیەی سەرەوە کە باسم کرد تاکوو ئێستە بە زیانی نووسین و لە قازانجی ململانێی سیاسیدا تەواو بووە، کاریگەریی حیزب وەکوو جو‌مگەی سەرەکیی دەسەڵات و خاوەن میدیا و ڕۆژنامە بە سەر هۆکارەکانی دیکەشەوە دیارە و دەکرێت بڵێن حیزب یەکێک لە جەمسەرە هەرە کاریگەر و کەڵەگاکانە لە ناو هاوکێشەکەدا.حیزب باوکە!
2- خێڵ، لە وڵاتی ئێمەدا خێڵ نەک هەر بەشێک لە کرۆک و کایەی حیزبی و گرووپی پێک دێنێت بەڵکوو لە ڕووبەری کۆمەڵایەتی و بازاڕیشدا دەسەڵاتدار و ملهوڕە، چەندین سەرۆک خێڵمان هەبووە و هەیە کە هەڕەشەیان لە نووسەر و ڕۆژنامەنووسان کردووە و تا ئاستی ڕێگری و کوشتن و تۆقاندنیش هەنگاویان هەڵگرتووە و هیچ سڵێکیشی لە میدیاییبوونەوەی ڕوخسارە ناوەخت و دواکەوتووەکەی نەکردووە.
ئەمە لایەنێکە کە بە قازانجی ئەو نووسەرانە دێتەوە کە ڕواڵەتیان بە مۆدێڕنیتە مەکیاج کراوە بەڵام لە دەرگای پشتەوەی خێڵەوە دێنە ژوورەوە و دەبێت بە نووسەری دیار و ناودار.
خێڵ، ڕۆحانەتی مەکیاجکراو و سافولووسکراوی حیزبە و دیارترین ڕوخساری مۆدێڕنیتەی خواروخێچی کۆمەڵگەی ئێمەیە ئەگەر حیزب باوک بێت ئەوا خێڵ باپیرو ڕۆح و بتی ئەو باوکەیە!
3- لەم مۆدێڕنیتە دەڵەمە و دەسکرد و ئامێرییەدا شانۆیەکی ڕەنگین و ورووژێنەر بۆ دەرکەوتنی ڕەگەزی مێ و ژن ڕێک خراوە، شانۆیەک کە ژن نەک وەکوو سووژە بەڵکوو وەکوو ئامراز و ئامێر لە کۆمەڵگەیەک کە سەرەڕای پیاوسالارانە-بوون، بەڵکوو نەرێتپەرەستیش پێناسە دەکات و ڕۆڵی بۆ دیاریی دەکات‌.
لەم شانۆیەدا ژنان و کچانی ئەکتەر، گۆرانیبێژ، نووسەر، شاعیر و نیگارکێش و… دەردەکەون و خۆ دەنوێنن و بەخێرایی دێنە سەرەوە و دەبن بە برەند بە بێ ئەوەی ئایدیا یان گۆشەنیگا یان چەمکێک یان دڵەڕاوکێیەک بخەنە ناو کۆمەڵگەیەکی سڕ و خەوتووەوە.
ژنان لێرەدا دەبن بە کاڵایەک بۆ سڕکردن و لەباربردنی خەونە گەورەکانی مرۆڤی ئێمە بە گشتیی و ژنان خۆیان بەتایبەتی و ئەو ڕۆڵە ڕاستەقینە شارستانیسازەیان لە وەها پێکهاتێکدا لێ دەسێنرێتەوە و دەبن بە ماتۆڕ و مەیکینەی سامناک و کوشندەی لەباربردن وخەساندن و دوورکەوتنەوە لە ڕەسەنایەتی لەلایەن سیستەمی پیاوسالار و نەرێتپەرەست و ڕۆحی کاڵاخواز و چێژپەرەست و مەسرەفگەراوە.
ئەم حاڵەتە بە پلەی یەکەم زیاتر ژن قوربانی دەکات و سەپاندنی هەمان ڕۆحی”بان و خوار” و چەسپاندنی فۆرمێک لە دیسپۆتیزم و ئاغا و کۆیلەییە لە ژینگەیەکی خێزانی و کۆمەڵایەتی و جێندەریدا.
ئەم حاڵەتە لەگەڵ دۆخی نەکراوەیی و نەرێتگەرێتی و ئایینیبوونی کۆمەڵگە و دۆخی تێپەڕ و هەڵپەسێردراوی کۆمەڵگە یەکانگیر دەبێت و ئەکتە ناڕەسەنەکانی ژن زیاتر زەق دەکاتەوە.
کۆمەڵگەیەکی هەڵپەسێردراو و تێپەڕ: ئایینی و مۆراڵێکی ڕادیکاڵیی ئاسمانیی هەیە و بناژۆخوازە بەڵام ئارەزووە جەستەییەکانی بۆ ڕاناگیرێت، درۆ دەکات کە باوەڕی بە مافی ژن و یەکسانی هەیە بەڵام تەنیا لە دەرگای جەستە وە دێتە ژوورەوە و فۆرمی ” سەر و ژێر” بە هاوتای هاوسانی دەزانێت، کۆمەڵگەیەک کە: باوەڕی بە ڕۆح و غەیبانییەت هەیە کەچی تا سەر ئێسقان مادیخواز و جەستەپەرست و مەسرەفگەرایە و… ئەم دۆخە گشتییە وادەکات کۆمەڵگە چاوی سێیەمی نەبێت و تەنیا بە دوو چاو، چاولە شاشە و شانۆ و واقیع و جیهان و شوێنە تەرچک و توردەکانی جەستە بکات و تەنیا ڕووکار و توێژاڵی سەرەوەی ببینێت.
ئەم حاڵەتەی سێیەم کە هاوکات بووە لەگەڵ بزاڤێکی فیمینیستیی ناتەواو و دەستەبەر بوونی هەندێ ئازادی بچووک بۆ ژنان و داننان بە هێزیان وەکوو قەوارەیەکی کۆمەڵگە، زیاتر مەجالی دەرکەوتنی بۆ ڕەخساوە و ڕوخسار و سیما دیارەکانی ژنانی ناهەڵکەتوو و بێ ئایدیا هەر دەم لەژێر سێبەری ئەم لێشاوانە دا دەرکەوتوون و بە هەڵکەوتوو و ئایدیابەخش مانیفێست کراون، ئەمە گشتییەتی جیهان و ژینگەی سەربەخۆ و جیاوازی ژن دادەبەزێنێتە سەر ئاستی هەندێ وێنە و نیگار لە جەستە و لێو و قسەی عاتیفی و لەنجەولار و بەگشتی دەیانخاتە پڕۆسەی بە ئامرازبوونێک کە سیستەمێک لە ناو بازاڕ بەڕێوەی دەبات، نەک هێزێک لە عەقڵی خەمخۆری ژیان و چاکسازی کۆمەڵگە و بەم شێوەیە سایکۆلۆژی و جیهانبینی و ئارەزووەکانی ئێمە لە ڕێگەی بازاڕەوە دەسکاری دەبێت.
جیا لەمەش نەریتێکی مردوو و کۆنە بەرهەم دەهێنێت: ” بە لەنجە و لار هاتەوە یارم لە ڕێگەی کانی…” بەکاڵاکردن و بەکاڵابوونی ژن ئەو گورزە کوشندەیە لە دەق و کەلتووری ئێمە دەدات کە سووژەی وەگێڕ و پرسیارسازی ژنمان لە ناو ئەو هەموو مانکەن و پەیکەرە سیکسی و نازکەدا بۆ نادۆزرێتەوە و ڕۆحە ڕەسەنە دەگمەنەکان دەکات بە ژێر تۆز و گەردی دەرکەوتنی خۆیەوە.
ئەگەر حیزب باوک و خێڵ باپیر بێت ئەوا ژن بەم واتایە و لە ناو ئەم هاوکێشەیەی بازاڕدا دەبێت بە باوەژن و دایکێکی زڕ کە نە گرێدراوەتی پێی گەورەمان دەکات و نە تێکەڵبوون لەگەڵی دەمانخاتە ناو هاوکێشەیەکی ئودیپووسی و فرۆیدیانە لە قەیرانی مانا و بوون بە نیسبەت دایک و ژنەوە!
4- پلەداربوون، ئاماژەیە بۆ پلەوپایەی ئیداری و پێگەی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری.
بێگومان لە هەموو کۆمەڵگەکان و بە تایبەتی لە کۆمەڵگەی ئێمەش کەسێکی خاوەن پێگەی کۆمەڵایەتی (کوڕی مامۆستا فڵانی یان کوڕی ئاغای فیسار یان نەوەی حاجی کێ و یانتر بنەماڵەی کێ بەگ و کێ و کێ…) یان خاوەن پێگەی ئیداری (سەرۆکی بانک یان فەرمانبەری ئیدارەیەکی کاریگەر لە کۆمەڵگە و…) یان خاوەن کۆمپانیا و زەویندار و موڵکدار یان سەر بە بنەماڵەیەکی سیاسی ناودار و خەباتگێڕ…هەموو ئەمانە ترس و مۆتەکەی ڕاستەقینە و کوشندەن لەسەر دەق و کەلتوور و ئەدەبی ئێمە.
کە ناکرێت تەنیا ئەمانە وەکوو تاک و تەنانەت کەلتوور و پێکهاتیش بە تاوانبار بزانین، بەڵکوو بەشێکی بنەمایی تاوان و کێشەکە لای ئەو کەلتوورە مێگەل و گشتییەیە کە بوێریی ڕەخنەگرتن یان توانستی ڕەخنەگرتن یان ئازادی و جوامێریی ڕەخنەگرتنی تێدا نییە و دەکەوێتە داوی هەلپەرەستی، بەرژەوەندیخوازی، شەرمنۆکی و ترسنۆکییەوە، ئەم حاڵەته، ‌ مەندی و وەستاویی لە ناو کەلتوور و دەقدا بەرهەم دێنێت و تەنانەت دەقی باش دەکوژێت و دەقی خراپ دەباتە سەرەوە.
دەقی باش لە ڕەخنەکردن دەپارێزێت و پێگەیەکی نەمری دەداتێ و دەیکات بە پیرۆز و قودسی! شتێک کە لەگەڵ ڕۆحی ئەدەب و ڕەخنە و گۆڕانی کۆمەڵایەتیدا تەواو دژایەتیی هەیە.
پێوەندی ئەم حاڵەتە لەگەڵ حاڵەتەکانی پێش وەکوو دەسەڵات وهێزە کە باوک وخێڵ و ژنانێتیی بازاڕ دەترنجێنێتەوە ناو جیهانی نومایش و نواندنەوە: میدیا!
5- لە دوای تێزی گوندی جیهانییەوە لەلایەن مارشال مەک لۆهانەوە و دەربڕینی ڕستەی” میدیا پەیامە” تاکوو ئێستە ئێمە ئیدی لەگەڵ تێزێکدا ململانێی زەینی ناکەین بەڵکوو ئێستە گوندی جیهانیی واقیعێکی بەرهەست و بینراوە و زەقە و میدیاش ئەم جیهانەی زۆر بچووک و لە هەمان کاتدا ئاڵۆز کردۆتەوە.
هەموو چوار حاڵەتەکەی پێش لە ڕیگەی میدیا و لە ناو میدیا بەریەک دەکەون و ڕۆحی ناڕەسەن و پاوانخواز و بوتپەرەست و کاڵامەند و چێژتەوەر و نەگۆڕخواز بەرهەم دێنن.
میدیا وەکوو “جیهانی واقیعە!” بۆ ئەو هاوکێشەیەی کە چوار حاڵەتی پێشووم تێدا باسکرد، لێرەدا ئێمە جیهانی واقیع دەدۆڕێنین و دێینە ناو جیهانی ناواقیعی و مەجازی کە نە ڕەسەنایەتی هەیە و نە مێژوویەکی بەرهەست و نە خاوەنی ڕووداوانی ناو جیهانی واقیعە و نە گوزارشتێکی ڕاست و سادق لە جیهان دەکات.
میدیا لە ناو ئەم هاوکێشەیەدا “گۆی جیهاننوێن” و شووشەی جادوویی و چاوبەستکاری فانتازییا سەرکوتکراوەکانی کۆمەڵگەیە، میدیا بەم پلە و واتایە جگە لە فیچقە و تەقینەی ناوشیاریی لە غیابی عەقڵ و وشیاری شتی دیکە نییە!
6- شارچێتیی فێڵبازترین و چڵکنترین دەمامکی شوناسێکی خێڵەکی و تاقمگەرە کە مەکیاجکردنەکەی خۆی لە ناو هۆڵێکی ئەمڕۆیی و قەرەباڵغ و بۆینباخ لەملدا ئەنجامدەدات.
ئەوە گەورەترین و عیشوەکارترن و فریودەرترین ئەکتەری ناو ئەو شانۆیەیە کە “میدیا” وەکوو شوێنگەی فانتازییە سەرکوتکراوەکانی کۆمەڵگە نومایشی دەکات، ئەو لە قووڵاییەکانی ناوشیار و لە سەرکووتکراوە گەڕاوەکانە کە ئەوەندە وشیاریی هەیە کە فێڵ بکات، شارچێتی جەمسەری ناوشیارانە ومێژوویی پەراوێز وترسنۆکی خێڵ و هۆزەکانە، یەک جیاوازیی دیار و جەوهەریی شارچێتی لەگەڵ خێڵ و هۆزەکان ئەوەیە کە خێڵەکان بەرهەمی واقیعی و ڕاستەقینەی مێژوون و لە جەوهەردا غەریب نیین و درۆش ناکەن، ئەوان بە سمێڵ و جامانە و گۆچان و قرخە و باوکانەبوون و…دەردەکەون و ڕۆڵیان واقیعییە بەڵام شارچێتیگەراکان وەکوو هەتاوپەرستن (ئا‌فتاب پرست) لەگەڵ خێڵدا خێڵن و لەگەڵ باوکدا باوکن و لەگەڵ ژندا ژنن و لەگەڵ میدیادا دەبن بە خودی میدیا! ئەوان وەکوو فریودەرترین و جەستەناسکترین و نووکەکارترین ئەکتەری ناو ئەم هاوکێشە کەلتووری و کۆمەڵایەتییە تەواوی میدیا داگیر دەکەن! هەوڵیان ئەوەیە ئایدیای قارەمانێتی و تاکانەبوون بەرهەم بێننەوە بەڵام دەبێ گۆڕەپان یان ئەنجوومەن یان جووت سایدی گەڕەکەکەیان بڕیارەکان دەربکات! [1]
ئەم بابەتە 294 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 06-06-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: کۆمەڵایەتی
پۆلێنی ناوەڕۆک: فەلسەفە / هزر
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 06-06-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێبوار جەمال سەگرمە )ەوە لە: 06-06-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕێبوار جەمال سەگرمە )ەوە لە: 06-06-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 294 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
خەمۆکی نەمانی توانای خەونبینینە
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی ئازادی لە کەرکووک ساڵی 1999
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
وێنە و پێناس
چوار لە پیاوماقوڵانی شارەدێی سیدەکان ساڵی 1981
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
کورتەباس
مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبوویەوە
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوانی کۆمەڵگای پیرزین ساڵی 1979
ژیاننامە
ڕزگار حاجی حەمە
ژیاننامە
ئەیوب محەمەدی
وێنە و پێناس
چوار قوتابی ئامادەیی خوێندنی ئیسلامی لە هەڵەبجە، ساڵی 1984
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
گەشتی بەهارەی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 1993
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا دەکات
ژیاننامە
ئەرکان باڵواسە
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
ژیاننامە
بەختیار ئەحمەدی 3
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
کورتەباس
هێمن هەورامی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا کرد
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
مەسعود بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەکات

ڕۆژەڤ
پەرتووکخانە
کوردستان و کورد
10-10-2011
هاوڕێ باخەوان
کوردستان و کورد
پەرتووکخانە
تاڤگەی هەقیقەت (بەشێک لە بەرهەمەکانی دوکتور قاسملوو) - بەرگی 1
18-12-2011
هاوڕێ باخەوان
تاڤگەی هەقیقەت (بەشێک لە بەرهەمەکانی دوکتور قاسملوو) - بەرگی 1
پەرتووکخانە
بیست ساڵ دوای تیرۆری د. قاسملوو
11-04-2012
هاوڕێ باخەوان
بیست ساڵ دوای تیرۆری د. قاسملوو
پەرتووکخانە
کورتەباس
13-07-2013
هاوڕێ باخەوان
کورتەباس
پەرتووکخانە
خولیا و مەرگی قاسملووی کورد
28-08-2016
هاوڕێ باخەوان
خولیا و مەرگی قاسملووی کورد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
11-07-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
11-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
10-07-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو زمانی ئاژەڵان 2
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو نرخی ئازادی 1
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پەری ددان
10-07-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 522,755
وێنە 105,758
پەرتووک PDF 19,696
فایلی پەیوەندیدار 98,586
ڤیدیۆ 1,419
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
خەمۆکی نەمانی توانای خەونبینینە
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی ئازادی لە کەرکووک ساڵی 1999
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
وێنە و پێناس
چوار لە پیاوماقوڵانی شارەدێی سیدەکان ساڵی 1981
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
کورتەباس
مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبوویەوە
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوانی کۆمەڵگای پیرزین ساڵی 1979
ژیاننامە
ڕزگار حاجی حەمە
ژیاننامە
ئەیوب محەمەدی
وێنە و پێناس
چوار قوتابی ئامادەیی خوێندنی ئیسلامی لە هەڵەبجە، ساڵی 1984
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
گەشتی بەهارەی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 1993
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا دەکات
ژیاننامە
ئەرکان باڵواسە
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
ژیاننامە
بەختیار ئەحمەدی 3
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
کورتەباس
هێمن هەورامی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا کرد
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
مەسعود بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەکات
فۆڵدەرەکان
ژیاننامە - ئاستی خوێندن - دوکتۆراڵ (PHD) ژیاننامە - جۆری خوێندن - فەلسەفە ژیاننامە - جۆری کەس - چالاکی مافی ژنان ژیاننامە - ڕەگەزی کەس - مێ ژیاننامە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست ژیاننامە - شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون) - سلێمانی ژیاننامە - شوێنی نیشتەنی - هەندەران ژیاننامە - لەژیاندا ماوە؟ - بەڵێ (تا ڕۆژی تۆمار/چاککردنی ئەم بابەتە، ئەم کەسایەتییە لە ژیاندا ماوە) ژیاننامە - نەتەوە - کورد ژیاننامە - جۆری کەس - چالاکی مەدەنی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.813 چرکە!