پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
تیری رۆژگار
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
چەتری بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
شکسپیر لەسینەمادا
09-06-2024
هەژار کامەلا
ژیاننامە
ئەحمەد دەروێش
08-06-2024
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
میلاد مەجید ئیسماعی
08-06-2024
ئەمیر سیراجەدین
شوێنەکان
مەڵکەندی-سلێمانی
08-06-2024
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی شەھید عەزیز ئەتروشی لە گەڕەکی مەڵکەندی؛ ساڵی 1973
08-06-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
08-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
08-06-2024
سارا سەردار
پەرتووکخانە
ڕاستکردنەوەی رێڕەو، ژانی ژیاندنەوەی حزبایەتی
08-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 518,482
وێنە 105,500
پەرتووک PDF 19,430
فایلی پەیوەندیدار 97,449
ڤیدیۆ 1,396
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
09-06-1985
ژیاننامە
تاهیر عەبدوڵڵا عوسمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
حسێن ئارسان
ژیاننامە
میلاد مەجید ئیسماعی
هەڵوێستەیەک لەسەر ڕاپەڕین
کوردیپێدیا، مێژووی ڕۆژ بە ڕۆژی کوردستان و کورد دەنووسێتەوە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ناونیشانی بابەت: هەڵوێستەیەک لەسەر ڕاپەڕین
ئامادەکردن: #عادل قادری#

یادکردنەوەی “ڕاپەڕین” دوای تێپەڕینی زیاتر لە سێ دەیە بە سەر ئەم ڕووداوەدا‌، هەمان دەلالەتی نابێت کە لە بەستێنی شۆڕش و ژیانی پێشمەرگایەتی و دەسەڵاتدارێتی #بەعس# و جێبەجێکردنی ئەنفال و هەموو جۆرە هەوڵێکی فاشیستی ئەو حیزبە بە سەر کوردستاندا بوو، ڕاستتر وایە بڵێم ئەو تێڕوانینەی ئێستە ڕاپەڕین دەخوێنێتەوە و یادی دەکاتەوە و بە شێوەی دیکە و لە بەستێنی دیکەدا دەیخوێنێتەوە تووشی جۆرێک لە فەرامۆشی و شۆکی ناو دۆخی ئێستا بووە، واتە نەوەی پاش ڕاپەڕین نە بە تەواوی وانەکانی ڕاپەڕینیان پێگەیشت و نە ئەو چاوەڕوانیانەی کە بۆیان نەخشێندرابوو هاتە دی، بۆیە ئاسایی دەبێت ڕاپەڕین وەکوو ئەکتێکی ڕزگاری و شۆڕشگێڕانە دەلالەتەکەی لاین لەق بێت و جۆرە دژکردەوەیەکی ڕادیکاڵ کە بێ بەری نییە لە ڕوانینی ڕەخنەگرانە لە هەمبەریدا بنوێنرێت، ئەمە دەرخەری قۆناغێکی نوێیە لە چاوەڕوانی تاک و هاووڵاتی کورد و بە هەمان ئەندازەش مەوداگرتنێکە لە جیهان-ژینی سەردەمی شاخ و پێشمەرگایەتی و بە پێی ئەوەش ڕاپەڕین.
دەبێ لە خوێندنەوەی ڕاپەڕین و دەلالەتەکانی چەند خاڵمان لەبەرچاو بێت تاکوو بتوانین ڕەخنەیەکی درووست و لەجێ ئاڕاستەی ڕاپەڕین و ئاڕاستەی خواست و ئامانجەکانی و بە گشتی دۆخی ئێستای کوردستان بکەین.
یەکەم: ڕاپەڕین ئەکتێکی لەناکاو و بەهەڵکەوت نەبوو کە لە 5ی ئازاری ساڵی 91 و لە کاژێر 9ی بەیانی لە دەروازەی ڕاپەڕین واتە ڕانییە دەست پێبکات بەڵکوو ئێمە لەو ڕۆژەدا تەنیا لایەنە کردەکیی و پراکتیکییەکەیمان بینی و ئەنجامەکەشی گشتگیربوونەوەی ڕاپەڕین و ئازادبوونی هەموو کوردستان لە ماوەیەکی کەمی 16 ڕۆژە بوو واتە لە 5ی ئازار تا 21ی ئازار هەموو دامودەزگاکانی ڕژێمی بەعس بە پێشەنگی جەماوەری ڕاپەڕیو و هێزی پێشمەرگە و بەرەی کوردستانی لە هەموو ناوچە کوردنشینەکان وەدەرنران. بۆیە لێرەدا دەبێ بۆ زیاتربینینی ڕەگوڕیشەکانی“ڕاپەڕین” و هەڵوێستەکردن لەسەر ڕەهەندە ناکردەکی و ڕۆحی و شوناسمەندەکەی، لایەنی دەروونی و مێژوویی خواستی ڕزگاری و ئازادی خەڵکی کوردستان و هێزە کوردستانییەکان و ڕۆحی نەتەوەیی کوردیشمان لەبەرچاو بێت ئەم لایەنە دەروونی و مێژووییە تەواوکەری لایەنی پراکتیکی و کردەکی ڕاپەڕینه، ‌ بە بێ لەبەرچاوگرتنی ئەم دووە‌ خوێندنەوەی ڕاپەڕین نیوەچڵ و خواروخێچ دەبێت.
دووەم: دەبێ دان بەم ڕاستییەدا بڵیین کە ئەکتی ڕاپەڕین لە ماوەی ساڵانێکی درێژی سەرکوتکردن و چەوساندنەوەدا ناکرێت‌ لە پلەی ئەکتێکی ڕەسەن و تەواو پێناسە بکرێت بەڵکوو دەشێت وەکوو پەرچەکردارێک دژی جەللاد و داگیرکەر بیبینین کە لەگەڵ خواستی ئازادی و ڕزگاری هەڵپێکراو و گرێدراوە. بۆ زیاتر تێگەیشتن لەم باسە دەبێ ئەوەمان لەبیر بێت کە ڕاپەڕین سێ ساڵ دوای ئەنفالە شوومەکە ڕووی دا. لێرەدا بۆمان دەردەکەوێت کە خوێندنەوە و هەڵوێستەکردن لەسەر ڕاپەڕین بە بێ خوێندنەوەی ئەنفال و پڕۆژە و پڕۆسەی قڕانکردنی کورد و نەتەوەی کورد دیسان خوێندنەوەیەکی ناواقیعییە و دەکەوێتە داوی تێڕوانینێکی بەرتەسکی حیزب و خێڵ و تاقم و دەستەوگرووپی سیاسییەوە‌. هەر پێناسەیەکمان بۆ ئەنفال هەبێ بە و پێوەرەش لە ڕاپەڕین و پەیام و چاوەڕوانییەکانی دەگەین، ئەگەر تا ئێستە ئەنفال نەبووە بە لقێکی لێکۆڵینەوەیی لە زانکۆکانی کوردستان و لایەنە قووڵ و نادیار و خۆحەشاردەرە دەروونییەکانی نەخراونەتە ڕوو ئەوا ڕاپەڕینیش بە هەمان ئەندازە کەوتۆتە ناو لێڵی و بێ پەیامی و بەتاڵبوون لە ناوەرۆک و کاکڵەکەی وردەوردە بەرەو پووکان دەڕوات. بە دەربڕینێکی دیکە خوێندنەوەی قووڵ و ئەخلاقیانەی ئەنفال دەکرا هەم پەیامەکانی ڕاپەڕین قووڵتر پیشان بدات‌ و هەم ئاڕاستەی سیاسی و کۆمەڵایەتیی کۆمەڵگەی باشووری کوردستانیش بەرەو ئاقارێکی هێورتر و پتەوتر و شوناسمەندانەتر بەرێت.
سێیەم: لەو دوو تێڕوانینەی سەرەوە دەکرێ بەم ئەنجامگیرییە بڕۆین کە ڕاپەڕین مێژوویەکی ناوەکی هەیە و مێژوویەکی دەرەکی. خوێندنەوەی هەر کام لەم مێژووانە گرێدراوە بە تێگەیشتن لە هۆکارەکانی ڕاپەڕینی و ڕاسانی کورد لە گرینگترین چرکەساتی ڕاپەڕینەکە واتە ڕۆژی 5ی ئازاری ساڵی 91. مەبەستم ئەوەیە کە بەدەر لەم لۆژیکە مێژووییە خوێندنەوەی ڕاپەڕین ئیتر خوێندنەوە نابێت بەڵکوو بەرتەسککردنەوەی پەیام و مێژووی مافخوازیی و خەباتی کورد و تەنانەت کارەساتی ئەنفالیشە.
چوارەم: وەک دەزانین ماوەیەکی کوورت دوای ئازادبوونی هەموو ناوچە کوردستانییەکان بە ڕاپەڕینی جەماوەر و هێزی پێشمەرگە و پلانی بەرەی کوردستانی، پاش شکست و گەڕانەوەی ڕژێمی بەعس لە شەڕی کەنداوی یەک، تانک و تۆپ و فڕۆکە و هێزەکانی گاردی کۆماری پەلاماری کوردستانیان دا و “کۆڕەو” هاتە ئاراوە، وردبوونەوە لەم زنجیرەی هۆکارێتیانە بۆ بینینی واقیعی ڕاپەڕین وەکوو خواستێکی ڕەسەنی جەماوەری و خەباتگێڕی و شۆڕشگێڕانەی گەلی کورد گرینگە، ئەگەر وەکوو پێوەندییەکی هۆکارێتی (عیلی) چاو لە زنجیرەی ڕووداوەکان بکەین ئەوا تێدەگەین کە ئەگەر ڕاپەڕین نەبایە کۆڕە و نەدەبوو، با بۆ ڕوونتربوونەوەی زیاتری هۆکارێتی لە بابەتەکە بگەڕێینەوە دواترەوە، ئەگەر داگیرکاری و دابەشکردن و زوڵم و ستەم و چەوسانەوە و ئەنفال و #هەڵەبجە# نەبایە ڕاپەڕین و شۆڕش ڕووی نەدەدا و ئەگەر ڕاپەڕین نەبایە کۆڕەویش نەدەهاتە ئاراوە. هەر بۆیە کۆڕەویش بە درێژەی تێچوو و قوربانیدانی ڕۆحی ڕزگاریخوازی و شۆڕشگێڕانەی کورد پێناسە دەکرێت بەڵام لە ئاستە بێکەس و مەزڵوومانەکەیدا، لێرەدا دەردەکەوێت کە ئەگەر ئازادی باشووری کوردستان ببەستینەوە بە کۆڕەوەوە کەواتە تەنیا لە گۆشە و کونایەکی بچووک و بەرتەسک قەتارەی ئاوا‌رەیی و بێ ماڵ و حاڵی و ترس و تۆقان و مەرگ و قوربانیبوونی خەڵکمان بینییەوە، دانانی کۆڕە و وەکوو هۆکاری ڕاستەقینەی ئازادکردنی کوردستان لە ڕاستیدا لەدەرەوەی مێژوو و ڕووداوەکانی ناو جوگرافیای سرووشتی و سیاسی کوردستان مانا وەردەگرن، ئەوە بۆ زلهێزەکان و ئەو هێزانەی ئەورووپی و ئامریکا و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بوو کە کۆڕە و وەکوو کارەساتێکی گەورەی مرۆیی هۆکار بوو و ناچار بە هەڵوێستی کردن تاکوو بۆ پێشگرتن لە هاتنەئارای قەیرانی گەورەی مرۆیی ناوچەی دژەفڕین بە پانایی 36 پلە دابنێن. ئەوان شاشە و میدیا و ڕای گشتی جەماوەری جیهانیان بینی نەک ئەنفال و قەڵاچۆکردن و بەعەرەبکردن و قڕکردنی کورد! ئایا ئاگادار نەبوون لە ئەنفال؟ ئەگەر ئەوان ئاگادار بوون و بۆیان گرینگ نەبوو خۆ ئێمە ئاگادارین و ئەنفالکراین، چۆن دەبێ بە لۆژیکێکی بەرتەسک ئەو ڕەنج و ئەزموونە کارەساتاوییە بخەینە پشت گوێوە؟! ئەوان بە لۆژیکی یاسای فەرمی وڵاتان و هاووڵاتییەکی ئێراقی چاویان لە کورد و هەڵەبجە و ئەنفال کرد و هەموو ئەمانەیان بە کێشەی نێوخۆیی سەدام و ئێراق دەزانی تا کاتێک بەرژەوەندییەکانیان کەوتە مەترسییەوە و ڕژێمی ئێراق پەلاماری کوەیتی دا. بۆیە لۆژیکی قرتاندنی ڕاپەڕین و زەقکردنەوەی تەنیاوتەنیای کۆڕە و وەکوو هۆکاری هاتنەئارای ئازادی بەشێک لە باشووری کوردستان هەر هەمان لۆژیکی نیوەچڵ و ناتەواوە کە دانانی ناوچەی دژەفڕین و دەسەڵاتێکی فیدراڵ بەئازادی و ڕزگارکردنی نەتەوەیەک دەزانێت! لە ڕاستیدا ئێمە دەبێ سنوورێکی ورد و پتە و لەنێوان ڕۆحی مێژوویی خۆڕاگری و خەباتی کورد لەگەڵ تێڕوانینی سیاسی و ژیۆپۆلەتیکی وڵاتانی ناوچەکە و بەرژەوەندی زلهێزەکان دابنێین و جیایان کەینەوە و نەهێڵین ئەو لۆژیکە بخۆر و هەڵلووشە خواست و ئارەزوویەکی دێرین و لە مێژینە بباتە ناو ایەکانی خۆیەوە، ئێمە دەبێ خواستی ئازادی و ڕزگاری لەگەڵ بەدەستهێنانی ناوچەیەکی جوگرافیایی بچووک و بەرتەسککراو بە ناوی دژەفڕین جودا بکەینەوە، ئازادی کوردستان ئەنجامی ساڵانێکی زۆر خەبات و خوێن و فیداکاری و گیانبازی بوو، ئەنجامێک کە بە ناوی کۆمەڵێک نسکۆ و سەرکەوتن و خەیانەت و شەرم و شکست و قوربانیدان و نەسرەوتن و سەربەرزی و گەندەڵی و کۆڵنەدان و ناڕەزایەتی و ڕەخنەگرتن و دڵسۆزی و خۆنەویستی وشەهیدبوون…دا هاتووە و هێشتاش زۆری بە بەرەوە ماوە.
پێنجەم: ئەوەی دوای ڕاپەڕین هاتە ئاراوە نابێت تەنیا لە ڕووبەر و ئاسۆیەکی زەمەنی بچووکدا بخوێنرێتەوە، کۆمەڵگەی دوای ڕاپەڕین کۆمەڵگەیەک بوو کە ڕزگاری بەدەست هێنابوو، لەژێر پۆستاڵی زوڵم و هەتک و دەسدرێژی و سەرکوت و سووکایەتیپێکردن ئازاد ببوو بەڵام ئەم ڕزگارییە بریتی نەبوو لە دۆخێکی ئامادە و ئارام و پڕ ئاسوودەیی کە خەڵک بێت و لەسەری دانیشێت، کۆمەڵگەی دوای ڕاپەڕین و کۆڕە و کۆمەڵگەی جەنگی چەندین ساڵە، کۆمەڵگەی پاش ئەنفال، کۆمەڵگەی پاش شاخ و کۆمەڵگەی پاش جەنگە زۆروزەبەندەکانیشە، بۆیە ئەگەر لە لۆژیک و ئاسۆیەکی زەمەنی ئاوەهادا ڕەوتی خەبات و ئازادی و ڕزگاری نەخوێنینەوە ئەستەمە لەو دۆخەی کە ئێستا هاتۆتە ئاراوە تێبگەین، ئەستەمە لە سیستەمی حوکمڕانی کوردیی کە لەگەڵ کۆمەڵێک قەیرانی جیدیدا ڕووبەڕوو بووەتەوە و خەڵک لەوپەڕی زەختی ئابووری و گوزەرانی ژیاندا دەژی، تێبگەین. هەرچەندە نابێ ئەمەش لەبەرچاو نەگرین کە بەشێک لەو دۆخەی کە ئێستە لە هەرێمی کوردستان تەنگی بە خەڵک هەڵچنیوه، ‌ ئەو سیاسەتە نایەکگرتوو و حیزببازییە ناتەندرووستەیە کە ڕۆحی بەرخۆدان و شۆڕشگێڕانەی ڕاپەڕینی لاواز و نەزۆک کردووە. لە ڕاستیدا ئەم دۆخە گرێدراوییەکی توندوتۆڵی بە داهاتووی کورد و مانای شوناسی کورد و خواست و چاوەڕوانییەکان لەو پارچەیە و تەنانەت پارچەکانی دیکەش هەیە، ئەگەر دەسەڵاتی کورد بە گشتی و حیزبە کوردییەکان بە کۆ ستراتیژێکی دیاریکراو و پتەویان بۆ ئەمە نەبێت بەدڵنیاییەوە درەنگ یان زوو تووشی شکستی کردەکی گەورە دەبنەوە و بێ بەری نابن لە پزیسکە سووتێنەرکانی ڕۆحی ڕاپەڕیو و شۆڕشگێڕانەی مێژوویی کورد.
دەلالەتی ڕاپەڕین بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان
لە ڕاستیدا گۆشەنیگای ئێستای بەشیک لە خەڵکی باشوور واتە ئەو بەشەی کە لە دۆخی ئێستەی باشوور ناڕازین و لە ململانێی حیزبیشدا تا شوێنیک ڕۆیشتن کە خوازیاری هەڵوەشانەوەی قەوارەی هەرێم بوون لەگەڵ تێڕوانینی زۆرینەی خەڵکی کورد لە ڕۆژهەڵات بۆ ئەزموونی حوکمڕانی و ئازادی لە کوردستانی باشوور یەکناگرێتەوە و زۆرجار ئەم ڕوانینەی ڕۆژهەڵاتییەکان لە بەرگریکردن لە حکومەتی هەرێم و ئەو نموونەی گچکەیەی ئازادیی کوردستان بە ساویلکەیی و نەزانین ناوزەد دەکرێت، لە ڕاستیدا ئەم تێروانینەی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ڕاپەڕین و …تا ئەزموونی ئازادیی لە هەرێمی کوردستان لە فەزا و کۆنتێکستێکدا هەناسە دەکێشێت کە قۆناغی پێش ئازادییە، قۆناغی داگیرکراوی و لەژێرپۆتساڵبوونی ڕۆژهەڵاتە، قۆناغی هاووڵاتی پلەدوو و پلە چەندبوون و دۆخی زاڵبوون و هەژموونی یەک زمان و کەلتوورە، سیاسەتی سڕینەوەی نەرمی شوناسی کوردییە، دۆخی دزی و گەندەڵی گەورەی ناو سیستەمی حوکومڕانی کۆمار و هیچ بەر کورد نەکەوتنە و… بە شێوەی گشتی ئەمە دۆخێکە هاوشێوەی دۆخی باشوور لە سەردەمی ڕژێمی بەعس لە پەیوەندییە ئاڵۆزەکانی نێوان سەردەست و ژێردەست. دۆخێکە بە زەمینە و کۆنتێکست و ڕووداو و مێژووی خۆیەوە. بۆیە کوردانی ڕۆژهەڵات لەم گۆشەنیگایەوە باشوور بۆیان نەک سیستەمی ململانێی حیزبی و دەسەڵاتدارییەکی یەکنەگرتوو بەڵکوو کڵاوڕۆژنەی ئازادی و ڕزگاری و داهاتووی وێنە و خەونێکە کە بە شێوەی گشتی بۆ خۆی وێنای کردووە، لەپاڵ ئەوەدا کە هەڵە و کەمووکوڕییەکانی باشوور دەبینێت و ڕەخنەشی دەکات. لێرەدا باس لەسەر جیاکردنەوەی دوو لۆژیکە کە دەکەونە بەرانبەری یەکدییەوە، لە حاڵێکدا ئەم دوو لۆژیکە دەتوانن بە دیالۆگ و ڕاگۆڕینەوە ئەو لێڵی و لێکتێنەگەیشتنە لا ببەن و بۆ دەوڵەمەندکردنی شوناسی کوردی لەهەر دوو پاڕچەکە هاوکار و یارمەتیدەر بن. لۆژیکی ڕۆژهەڵات گەندەڵی و حوکمڕانیی نایەکگرتوو و پشێوی و زەخت و نالەباری ژیانی خەڵک و… باشوور دەبینێت بەڵام ئەرکیان ئەوە نییە تەنیا لەسەر ئەو خاڵانە بوەستن چوون تەنیا ئەو خاڵانە دۆخ و کیانی دەسەڵاتی باشوور مانیفێست ناکەن، لەپاڵ ئەوەدا بووژانەوەی شوناس و زمانی کوردی، ڕێزی هێما و ڕەمزەکانی کوردایەتی، درووستبوونی مێژوویەک لە ئەزموونی سیاسی و خەبات و بە گشتی نۆستالێژییەک بۆ کوردبوونێکی ئازاد بە شێوەی نیوەچڵ و ناتەواو دەبینن، لۆژیکی هاوڕێیانی باشووریش ئەم سۆز و هۆگرییەی ڕۆژهەڵاتییەکان دەخەنە ناو کایە و ململانێی حیزبییەوە و بڕیار و حوکمی نەزانین و …بۆ ئەو لۆژیکە شوناسخوازە دەردەکەن کە دابڕان و کپکردنی دیالۆگ لەنێوان ئەم دوو لۆژیکە درێژەی هەمان ڕووبەری ئازادیکوژی و ململانێی ناتەندرووستی حیزبییە کە ناکرێت لۆژیکی ڕوانینی دۆستانی ڕۆژهەڵاتی تەنیا بە پێی ئەو پێوەرە هەڵبسەنگێنرێت. [1]
ئەم بابەتە 238 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 07-06-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 00-00-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 07-06-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 07-06-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 238 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
شانۆگەریی ورچ
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
دیاردەکانی ژیان لە وردبینە گیانەوەردا
پەرتووکخانە
شکسپیر لەسینەمادا
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
پەرتووکخانە
ڕاستکردنەوەی رێڕەو، ژانی ژیاندنەوەی حزبایەتی
کورتەباس
ئەستێرە گەشەی ئاسمانی شارەزوور (سوڵتان ئیسحاقی بەرزنجی)-بەشی دووەم و کۆتایی
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی شەھید عەزیز ئەتروشی لە گەڕەکی مەڵکەندی؛ ساڵی 1973
وێنە و پێناس
دوو گەنجی ئامێدی ساڵی 1950
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
میلاد مەجید ئیسماعی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
بۆ ئەوەی نەبێتە زەمی پاشەملە
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
کورتەباس
دروست کردنی باسوق و سنجوق لە دۆشاوی ترێ
وێنە و پێناس
وێنەی( مارف ئاغایی، شێرکۆ بێکەس، دکتۆر قوتبەدین سادقی)
کورتەباس
ناوەرۆکی ژمارەکانی ساڵی پێنجەمی گۆڤاری (کاروان)
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
قەڵای شێروانە ساڵی 1962
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
چەتری بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
ئەحمەد دەروێش
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
مەلا سەید ئەحمەدی فەیلەسوف
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
وێنە و پێناس
باخی بەختیاری لە سلێمانی ساڵی 1970
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
پەرتووکخانە
تیری رۆژگار

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
09-06-1985
18-03-2021
هاوڕێ باخەوان
09-06-1985
ژیاننامە
تاهیر عەبدوڵڵا عوسمان
16-07-2022
سەریاس ئەحمەد
تاهیر عەبدوڵڵا عوسمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
حسێن ئارسان
10-06-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
حسێن ئارسان
ژیاننامە
میلاد مەجید ئیسماعی
08-06-2024
ئەمیر سیراجەدین
میلاد مەجید ئیسماعی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
تیری رۆژگار
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
چەتری بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
شکسپیر لەسینەمادا
09-06-2024
هەژار کامەلا
ژیاننامە
ئەحمەد دەروێش
08-06-2024
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
میلاد مەجید ئیسماعی
08-06-2024
ئەمیر سیراجەدین
شوێنەکان
مەڵکەندی-سلێمانی
08-06-2024
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی شەھید عەزیز ئەتروشی لە گەڕەکی مەڵکەندی؛ ساڵی 1973
08-06-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
08-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
08-06-2024
سارا سەردار
پەرتووکخانە
ڕاستکردنەوەی رێڕەو، ژانی ژیاندنەوەی حزبایەتی
08-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 518,482
وێنە 105,500
پەرتووک PDF 19,430
فایلی پەیوەندیدار 97,449
ڤیدیۆ 1,396
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
شانۆگەریی ورچ
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
دیاردەکانی ژیان لە وردبینە گیانەوەردا
پەرتووکخانە
شکسپیر لەسینەمادا
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
پەرتووکخانە
ڕاستکردنەوەی رێڕەو، ژانی ژیاندنەوەی حزبایەتی
کورتەباس
ئەستێرە گەشەی ئاسمانی شارەزوور (سوڵتان ئیسحاقی بەرزنجی)-بەشی دووەم و کۆتایی
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی شەھید عەزیز ئەتروشی لە گەڕەکی مەڵکەندی؛ ساڵی 1973
وێنە و پێناس
دوو گەنجی ئامێدی ساڵی 1950
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
میلاد مەجید ئیسماعی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
بۆ ئەوەی نەبێتە زەمی پاشەملە
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
کورتەباس
دروست کردنی باسوق و سنجوق لە دۆشاوی ترێ
وێنە و پێناس
وێنەی( مارف ئاغایی، شێرکۆ بێکەس، دکتۆر قوتبەدین سادقی)
کورتەباس
ناوەرۆکی ژمارەکانی ساڵی پێنجەمی گۆڤاری (کاروان)
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
قەڵای شێروانە ساڵی 1962
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
چەتری بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
ئەحمەد دەروێش
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
مەلا سەید ئەحمەدی فەیلەسوف
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
وێنە و پێناس
باخی بەختیاری لە سلێمانی ساڵی 1970
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
پەرتووکخانە
تیری رۆژگار
فۆڵدەرەکان
وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەرتووکخانە - پۆلێنی ناوەڕۆک - ئەدەبی / ڕەخنەی ئەدەبی پەرتووکخانە - جۆری دۆکومێنت - زمانی یەکەم پەرتووکخانە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست پەرتووکخانە - وڵات - هەرێم - ئێڕاق پەرتووکخانە - شار و شارۆچکەکان - بەغدا پەرتووکخانە - فایلی PDF - نەخێر پەند و ئیدیۆم - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان پەند و ئیدیۆم - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان کورتەباس - پۆلێنی ناوەڕۆک - لێکۆڵینەوە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.032 چرکە!