ئەگەر پرسیار لە خانمێک بکەیت لە پەیوەندی خۆشەویستیدا چی دەوێت، بێگومان دەڵێت خۆشەویستی و گرنگیپێدانی دەوێت و پێویستی پێیەتی، بەڵام ئەگەر هەمان پرسیار لە پیاوان بکەیت وەڵامێکی جیاوازت دەستدەکەوێت.
=KTML_Bold=ماڵپەڕیی Your Tango چوار پێداویستی پیاوانی بڵاوکردووەتەوە کە لە پەیوەندی خۆشەویستی یان هاوسەرگیری دەیانەوێت.=KTML_End=
=KTML_Bold=1. پەیوەندییەکی ڕاستگۆ=KTML_End=
بنچینەی هەر پەیوەندییەک ڕاستگۆییە و پیاوانیش ئەمەیان دەوێت، گرنگە لە ژیانیان کەسێک هەبێت بەتەواوی متمانەی پێبکەن و هیچ گومانیان لێی نەبێت.
=KTML_Bold=2. پەیوەندییەک بێ بەکارهێنان=KTML_End=
پیاوان ڕقیان لەوە دەبێتەوە یارییان پێبکرێت یا ژن بەکاربهێنرێن، تەنانەت ئەگەر زۆر کەمیش بێت، زیاتر پەیوەست دەبن بە پەیوەندییەک کە بەرانبەرەکەی بیر لە بەکارهێنانی نەکاتەوە.
=KTML_Bold=3. قبووڵکردنی کەموکوورتییەکانی=KTML_End=
پیاوان دڵیان خۆشدەبێت لەگەڵ کەسێک کە وەکوو خۆی قبووڵیان بکات و هەوڵنەدان بیاگۆڕێت.
=KTML_Bold=4. متمانەبەخۆبوونی خانمەکانیان=KTML_End=
پیاوان حەز دەکەن خانمەکانیان بەهێزبێت و متمانەی بە خۆی هەبێت، هەمیشە ئەم جۆرە خانمانە سەرنجیان ڕادەکێشن. [1]