دیاریی شوان یا شنگە یا ئاڵەکۆک.
شەنگ: وردە کەلوپەل (فەرهەنگی خاڵ) ئاڵەکۆک: جۆرە گیایەکی تووکنە، بنکێکی لە زەویدا هەیە، لە مانگی جۆزەرداندا پێدەگات، دەری دێنن و دەخورێت (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) پەندکە مەبەستی لە کەسی هەژار و دەست کوورتە کە دەچێتە میوانی دەستودیاریی سادەیە و لەقەدەر گیرفانییەتی. [1]