ڕان بە هورووش خوێ ئەخوا.
ڕان: ڕانەمەڕ، هورووش: کۆمەڵ. لای شوانکارەی کورد، لە وەرزی هاویندا لەسەر تاتەبەردی تەختی گەورە، خوێ ڕۆدەکرێت بۆ ئەوەی مەڕوماڵات بە کۆمەڵ بێن و بیخۆن، بەهۆیەوە قەڵەودەبن و گۆشت دەگرن، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە نانخواردن بە کۆمەڵ خۆشە، مرۆڤەکان چێژی لێدەبینن.[1]