ڕای خۆی، وا لە دەست خۆی.
ڕا: بیروڕا یان بیروبۆچوون، مرۆڤ دوای تێپەراندنی قۆناغەکانی منداڵی و هەرزەکاریی، دەگاتە قۆناغی کامڵبوونی جەستە و بیروهۆش، بۆیە ئیتر توانای لێکدانەوەی بۆ دەوروبەر هەیە، دەتوانێت بڕیاری درووست لەسەر هەموو ئەو شتانە بدات کە پەیوەندی بەخۆیەوە هەیە، پەندەکە بە کەسێک دەوترێ کە هەموو بڕیارێکی ژیانی بەدەست خۆی بێت. [1]