ڕەز بۆ ڕەزەوان، پەز بۆ پەزەوان.
ڕەز: باخی مێو، ڕەزەوان: خاوەنی ڕەزی مێو. پەز: مەڕ، پەزەوان: شوانی مەڕ. کۆمەڵگەی سرووشتیی کوردەوار، مرۆڤەکانی بۆ دوو جۆر پیشە دابەشکردووە، بەشێکیان کاری جوتیاریی و باخداری دەکەن، بەشەکەی تریان کاری شوانکارەیی، واتە: هەر کەسێک یەکێک لەم دوو پیشەیە هەڵدەبژێرەت و شارەزایی تێدا پەیدادەکات، پەندەکە واتە: هەر کارێک بە پیاوی خۆی بسپێرە.[1]