ناونیشانی پەڕتووک: هەمیشە بەهێز بە (Staying Strong)
ناوی نووسەر: دیمی لۆڤاتۆ (Demi Lovato)
ناوی وەرگێڕ: #مەریوان ئەحمەد کوردی# (Mariwan Ahmed Kurdy)
ساڵ: 2023
چاپ: یەکەم
بەسوپاسەوە ئەم پەرتووکە لەسەر ئەرکی بەڕێز خاتوو (فەهیمە سابیر) چاپکراوە.
ئامادەکردن و وەرگێڕانی
(م. مەریوان ئەحمەد کوردی)
خوێنەری بەڕێز:
لە درێژایی ژیانمدا بەچەندین کۆسپ و تەگەرە و تاقیکردنەوەدا تێپەڕیوم کە هەمیشە پێشبینیم دەکرد کە ڕووبدەن. وە هەروەها بەنێو چەندین بابەت و نووسین و پەڕتووکدا گەشتم کردووە ، هەموو ئەم گەڕانانە بۆ دۆزینەوەی خودی خۆم و گەیشتن بە مەبەستی بەختەوەری بوو، و چەندین شێوە و شێوازی ترم تاقیکردۆتەوە. هەر بۆیە هەندێکجار بە چەند وشەیەکی کەم کارێکی گەورەم ئەنجام داوە، جا چ ئەم کارە یارمەتیدان بێت یان هاوکاری یان خراپەیەکی هەڵواشاندۆتەوە.
لە هەموو ڕۆژەکانی ژیانمدا، هەمیشە نزا ئەکەم و ئاواتی ئەوە ئەخوازم کە بتوانم ئەم هێزەی لە ناو جەستەمدایە پێ بگەم ، بێ ئەوەی ڕەچاوی تەمەنم یان پێناسەم یان ڕەگەزم یان ئایینم بکەم . ئەوەی زۆر گرنگە بۆ هەموومان ئەوەیە کە بڕوای تەواومان بەخۆمان هەبێت بەوەی کە ئەتوانین ئارامی دەستەبەر بکەین. [1]