پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی #07-06-2023# #دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ# کارگێڕی مەکتەبی سیاسی سەردانی شاری #کەرکووک#ی کرد و لەبارەگای مەکتەبی سیاسی لەلایەن هەڤاڵ #ئاسۆ مامەند# کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و ژمارەیەک لە هەڤاڵانی سەرکردایەتییەوە پێشوازی لێکرا.
لە درێژەی سەردانەکەیدا دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ بە هاوڕێیەتی هەڤاڵ ئاسۆ مامەند کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و ژمارەیەک لە هەڤاڵانی سەرکردایەتی سەردانی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتیان کرد و لە نزیکەوە لە چۆنییەتی کارکردن و هەنگاوەکانیان پرسیەوە و پشتیووانی خۆیان بۆ دەربڕین.
دواتر هەریەک لە ئاسۆ مامەند و دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ سەردانی گوندی هەیبەیان کرد و چاویان بە ژمارەیەک لە کەسایەتی هۆز و عەشیرەتەکان کەوت، سەرەڕای دووپات کردنەوە لە گرنگی کەرکووک و پێکەوەژیان لە شارەکە، دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ باسی لە گرنگی کەرکووک وەک شارێکی کوردستانی کرد و دووپاتیشی کردەوە #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# وەک هەمیشە خەبات دەکات لەپیناو کەرکووک و خزمەتکردنی کەرکووکییەکان.
لە بەشێکی تری سەردانەکەیدا دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ و ئاسۆ مامەند کارگێڕانی مەکتەبی سیاسی بەیاوەری ژمارەیەک لە هەڤاڵانی سەرکردایەتی لەشارەدێی قەرەهەنجیر سەردانی لیوای یەکی وەزارەتی پێشمەرگەیان کرد و ستایشی ڕۆڵی قارەمانانەی هێزی پێشمەرگەیان کرد لە پاراستنی کوردستان.
هەر لە درێژەی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوانەدا هەڤاڵ ئاسۆ مامەند بە یاوەی هەڤاڵ دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ، و هەڤاڵانی سەرکردایەتیی لە شارەدێی قەرەهەنجیر سەردانی لیوای یەکی وەزارەتی پێشمەرگەیان کرد، و لەلایەن فەرماندەی لیوای یەکەوە بە گەرمی پێشوازیان لێکرا. لەو سەردانەدا پشتیووانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دووپات کردەوە، و ستایشی ڕۆڵی قارەمانانەی هێزەکانی پیشمەرگە کرا لە پاراستی خاک و خەڵکی کوردستان. [1]