ڕووبەڕوو دەم چەور، پاشەملە دەم تەور.
دەم چەور: بۆ کەسێک بەکاردێت کە زمان لووس بێت، دەم تەور: بە کەسەک دەوترێت کە پاشەملە باسی دۆست و هاوڕێکانی بکات، واتە: کەسێک لە ڕوودا خۆی بە دۆست و کەس بزانێت بەڵام لە دواوە دەست بکات بە لێدانی دۆستەکەی. پەندەکە واتە: لە ڕووتا دۆستە و لە پاشەملەدا دوژمن.[1]