ڕووناکی مانگ سەرلەئێوارە دیارە.
لە کوردەواردا دەرکەوتنی مانگ لە یەکەم شەوەوە کە بە مانگی یەک شەوە دەستپێدەکات تا چواردەی مانگ کە بە مانگی چواردە ناسراوە، واتە: هەموو دەرکەوتنێکی مانگ لە شەودا ناوی تایبەتیی هەیە و مەبەستی لە پشتەوەیە، پەندەکە واتە: هەموو کارێک لە سەرەتاوە دیارە کە سەردەکەوێ یان نا، یان خاوەنکار لەسەرەتای کاریەوە دیارە زیان دەکات یان قازانج.[1]