ناو: سۆنیا
ناوی باوک: تەها
ساڵی لەدایکبوون: 1991
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
جۆری یاری: شەتڕەنج
یانە: #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی#
$ژیاننامە$
سۆنیا تەهای یاریزانی شەتڕەنجی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی و هەڵبژاردەی ئێراق، لەدایکبووی ساڵی (1991) ە و دەرچووی پەیمانگای کۆمپیوتەری سلێمانییە، سۆنیا یەکێکە لە کچە بەتواناو خاوەن ئەنجامەکانی یانەکەی و کوردستان، ئەم کچە یاریزانە لە تەمەنی (4) ساڵییەوە هاتۆتە نێو ژیانی وەرزشی و یاریی شەترەنجی هەڵبژاردووە، لە چەندین خول و پاڵەوانێتی ناوخۆو دەرەوەی ئێراق و وڵاتانی عەرەبدا بەشداربووە، توانیویەتی ئەنجامی بەرچاو دەستەبەر بکات، دوو ساڵ لەسەر یەک لە تەمەنی خۆیدا لەسەر ئاستی ئێراق پلەی یەکەمی دەستەبەر کردووە، ساڵێکیش پلەی دووەمی بەدەستهێناوە، ساڵی (2009) لەپاڵەوانێتی لەسەر ئاستی ئێراق بۆ تەمەنی گەورەکان بەشداربووە و توانیویەتی ببێتە یاریزانی هەڵبژاردەی ئێراق، هەمان ساڵ لە چەندین پاڵەوانێتی لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەب و ئاسیا بەشداریی کردووە، هەروەها لەو پاڵەوانێتییانەی کە لەسەر ئاستی کوردستان و شاری سلێمانی ڕێکخراوە، بەشداربووە و ئەنجامی بەرچاوی دەستەبەر کردووە.
خولیای ئەوەبووە ئەگەر یاریزانی شەترەنج نەبوایە، یاریزانی مەلەوانی یاخو تۆپی سەرمێز بوایە. [1]