لە یاسای بودجەی ئێراق، دامەزراندنی 1500 کەس لە #شەنگال# جێگیرکرا. کە بڕیارە پاراستنی ئاساییشی ناو شارۆچکەی شەنگال و سەنتەری شارەدێکانی لە ئەستۆ بگرن.
بەپێی ڕێکەوتننامەی شەنگال، لەنێوان حکومەتی ناوەند و حکومەتی هەرێم کە لە 1ی ئۆکتۆبەری 2020 واژۆ کرا، بڕیاردرا
بەپێکهێنانی هێزێکی 2500 کەسی بۆ پاراستنی شەنگال. بەڵام لە یاسای بودجە تەنیا ڕەزامەندی لەسەر 1500 کەس دراوە.
بڕیارە ئەو 1500 کەسە بەسەر دوو فەوجدا دابەش بکرێن و شوێنی سەرجەم هێزەکانی ناو سەنتەری شارۆچکەی شەنگال و شارەدێکانی دەوروبەری بگرنەوە و هێزەکانی تر بۆ دەرەوەی شار و شارۆچکەکان دووربخرێنەوە.
بەپێی ڕێکەوتنی نێوان حکومەتی هەرێم و ناوەند، ئەو 1500 کەسە وەکوو پۆلیس دادەمەزرێن و دەخرێنە سەر میلاکی وەزارەتی ناوخۆی ئێراق. 1000 کەسیان لە هاووڵاتییانی ئاوارەی شنەگال لە کامپەکانی هەرێم و 500 کەسی تریان لە شەنگال و شارەدێکانی هەڵدەبژێردرێن.
بەهۆی پێک نەهێنانی ئەو هێزەوە لە دوو ساڵ و نیوی ڕابردوو نەتوانرا ڕێکەوتننامەی شەنگال جێبەجێ بکرێت بەهۆی ڕێگری چەکداری هێزەکانی شەنگال و دەوروبەری. [1]