ناو: ئیسماعیل
نازناو: ئیسماعیل خۆشناو
ناوی باوک: یاسین خالید
ڕۆژی لەدایکبوون: #09-01-2004#
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
$ژیاننامە$
ئیسماعیل خۆشناو، ناوی تەواوی ئیسماعیل یاسین خالیدە لە بنەماڵەی خۆشناوی قەرازنجە و لە شاری هەولێر لە 9ی کانونی دوەمی ساڵی 2004 لە دایکبوە ، هەر لە منداڵییەوە حەز و خولیای هونەر و خوێندنەوە و وێنەکێشان بووە لە ژیانی دا زۆر پیشەی کردووە نوێترینیان 2023 پیشەی سەرتاشی بووە لە گەڕەکێکی شاری هەولێر ، بەشی زانستەکانی کۆمپیوتەر و ئایتی لە پەیمانگای هەولێر خوێندووە و تەواوی کردووە لە ساڵی 2020 دەستی بە نووسین کردووە و یەکەم پەڕتووکی خۆی بەناوی #پەیامی دڵ# لە ساڵی 2023 دا بڵاو کردۆتەوە ئاماژەی بەوە کردووە سەختییەکانی ژیان و جودایی و دێوانەیی وای لەو نووسەرە گەنجە کردووە بە تەمەنێکی کەم مەشخەڵێک لە دڵی دا هەڵ ببێت و چەندین هۆندراوە و شیعری جوانی نووسیوە و چەند سروودێکی لەسەر نیشتمان نووسیوە ، زۆربەی کات ئەم نووسەرە گەنجە دەستەواژەی مێهنازی لە شیعرەکانی دا بەکار هێناوە و ئیلهام بەخش بووە بۆی ، جگە لە شیعری دڵداری و نیشتمانپەروەری چەندین شیعری لەسەر عیشقی عقیقی خودا نووسیوە.
=KTML_Bold=نموونەیەک لە شیعرەکانی:=KTML_End=
1
من بە قەولی چاوانی تۆ میحرابی زوڵفی تۆ ئەکەم
من بە لێوت سەرمەست دەبم بە من چ بادە و جوامێری
من بۆ چیمە جامی بادە خامۆشم کا لە زیکری تۆ
من دەمەوێ بۆم بمێنی یا نەمێنی
قەت دڵ نەکا بێ یادی تۆ
2
تۆ مێهنازی پڕ لە جوانی
بە ناوی مانگ ناو نراوی
تۆ هەم ژیانی، هەم ئارامی
هەم بەمیهرەبانی پێناسە کراوی
چاوەکانت بێدەنگ ئەودوێن
نیگاکانت زۆر شت دەڵێن
تۆ هەم دڵی هەم چەپکێک گوڵ
وەک دیارییەک پێشکەش بە من کراوی
موژگانی تۆ وێنەی نییە
ژیان بەبێ تۆ مانای نییە
[1]