گەشەپێدانی مرۆڤ چییە؟
#زانا ڕەزاق#
سەرەتا گەشەپێدانی مرۆڤ لەزۆر ڕووەوە دەگرێتەوە
ڕووەکانیشی
یەکەم جەستەیی
دووەم ئەقڵی
سێیەم بەشەکانی تری مرۆڤ
جا هەموو گەشەپێدانەکان بە ڕاهێنانە، هەیە وەرزشییە هەشە خوێندنەوەیە هەشە جۆری ترە
لێرەدا ئێمە باسی یەکێک لەو جۆرانە دەکەین ئەویش گەشەپێدانی ئەقڵییە و مێشکفراوانییە ئەویش بە خوێندنەوەی بابەتە فکرییەکانە بەتایبەت فەلسەفە و دەروونناسی و کۆمەڵناسی هەروەها خوێندنەوەی ڕۆمانی مێژووویی جۆرەکانی ترە
خۆشی ئەوەی لەو وڵاتەو وڵاتەکانی تر هاتووە گەشەپێدان نییە بەڵکوو دژە گەشەپێدانە یانی وەکوو قوتابی و مامۆستا وان مامۆستا شتەکان بۆ قوتابی باس دەکات تا ئەو کاتەی دەمێنێت یانی وەکوو پارەیەک وایە بیداتە بەکوڕەکانی کاتێکیش پارەکە نامێنێت یان پێی نادات دەبێ کوڕەکە بچێتە کار بکات
ڕێک ئەو گەشەپێدانەی ناسراوە ئاوایە بەڵام گەشەپێدانی ئەقڵی و مێشکی جیاوازترە و خۆی دەبێتە خاوەن شتەکان و دەبڕینەکان تەنانەت ئەزموونەکانیش
لە کۆتاییدا ئەوەی ماوە بڵێم ئەوەیە ئەو گەشەپێدانە لەو وڵاتەو وڵاتەکانی ترە گواسترایتەوە لە هەندێک وڵاتی ئەوڕوپی بەڵام نەتوانراوە سوودێکی وای هەبێت کە بەو جۆرە تاکێکی لەڕووی مێشک و ئەقڵەوە پێبگەیەنێت بەڵکوو هەروەکوو خاوەن پارەکەو کەسەکە وایە تا ئەو کاتە سوودی پێدەگەیەنێت پێی بدات بەڵام کە نەما دەبێ بچێتە کارکردن بۆ پەیداکردنی پارە ئەوجا دەبێ ئەزموونی پارە پەیداکردنیش پەیدا بکات ڕێک گەشەپێدانەکەش وایە.[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!