ناو: حسێن
ناوی باوک: عومەر
ساڵی لەدایکبوون: 1985
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
جۆری یاری: تێنسی سەرمێز
$ژیاننامە$
حسێن عومەر یەکێکە لەیاریزانە دیار و ئاست بەرزەکانی تۆپی سەرمێزی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# و هەڵبژاردەی ئێراق، لەدایکبووی ساڵی (1985) ی شاری سلێمانییە و دەرچووی کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی سلێمانییە، بڕوانەمەی ماستەری بەدەست هێناوە، دەستپێکی ژیانی وەرزشی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی (2007)، لە ساڵی (1995) لەسەر دەستی مامۆستا سەلام-ی ڕاهێنەر دەستی بەیاریی تۆپی سەرمێز کردووە، پاشان ساڵی (1997) لە پاڵەوانێتییەکدا کە لەسەر ئاستی شاری سلێمانی ڕێکخرابوو بەشداریی کرد و توانی لە ئاستی بێچووەشێراندا پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت، ساڵی (1999) بۆ ئاستی تازەپێگەیشتووان بۆ ڕیزی هەڵبژاردەی ئێراق دەستنیشان کراوە، لە پاڵەوانێتییەکدا لەسەر ئاستی ئێراق و لە ئاستی تازەپێگەیشتوواندا توانی پلەی یەکەم دەستەبەر بکات، لە ساڵی (2002) پەیوەندی بە #یانەی وەرزشی سلێمانی#یەوە کردووە و بۆ ماوەی (6) ساڵ توانیویانە لەگەڵ هاوڕێکانییدا پێکەوە یانەی سلێمانی بکەنە پاڵەوانی ئێراق، (5) جار نازناوی پاڵەوانی خولی یانەکانی ئێراقیان بردۆتەوە، لەگەڵ هەڵبژاردەی ئێراقیشدا لەپاڵەوانێتییەکی نێودەوڵەتی لە مەغریب بەشداریی کردووە و توانیویەتی پلەی یەکەم و مەدالیای زێڕ دەستەبەر بکات، لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبیش توانی پلەی سێیەم بەدەست بهێنێت، هەروەها سێ جار لە سێ پاڵەوانێتیی جیهاندا کە لە ژاپۆن و چین و ڕووسیا ئەنجامدراوە بەشدار بووە. [1]