ناو: برۆنۆ
نازناو: ڕێبیرۆ بیلتار
ڕۆژی لەدایکبوون: #07-09-1986#
شوێنی لەدایکبوون: وڵاتی بەڕازیل
جۆری یاری: تۆپی بالە
یانە: #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی#
$ژیاننامە$
یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی بالەی بەڕازیلییەوە، لە ئێستاد1 ساڵی (2023)، پەیوەندی بە یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانییەوە کردووە.
دەڵێت: سەیرنەبوو، ئاگادار کرامەوە لەوەی یاری لە یانەیەکی کوردستان (ئێراق)ی بکەم، زۆر هەوڵمدا بزانم پێش هەموو شت خولی ئەو وڵاتە چۆنە؟ دەمویست زانیاری بزانم بۆیە هەندێک شتم لەبارەی بالەی ئەو وڵاتەوە زانی و دواتر زانیم ئەو تیپەی داواشم دەکات لە ئاستی وڵاتەکەی باشە، بۆیە بڕیارمدا ڕازیبم بە و داوایە. سەبارەت بە جیاوازی ئەو یارییە لە ڕووی ئاست و هونەری تەکنیکەوە برۆنۆ دەڵێت ئەوەی بزانم و بینیومە جیاوازیییەکی زۆر هەیە لەنێوان ئەمەریکای باشوور و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، یاریزانانی باشووری ئەمەریکا و ئەوروپا پرۆفێشناڵن و تەکنیکیان زۆر جیاوازە بۆیە بەهێزتر و جیاوازن، بەڵام دەمەوێت ئەوەش بچەسپێنم کە تیپەکەشم بەرەو ئەو ئاڕاستە بەهێزە ببەم).
[1]