ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی #13-06-2023# لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز جێگری سەرۆک وەزیران، بێگەرد تاڵەبانی سەرپەرشتی بەڕێوەچوونی دیدارێکی هاوبەشی نێوان بەشێک لە جوتیارانی خاوەن باخ و بیرۆکە و پڕۆژەکانی سنووری پارێزگای #هەڵەبجە# و ئیدارەی ڕاپەرینیکرد، بە ئامادەبوونی ستافێکی وەزارەت و بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی GIZ ی ئەڵمانی.
لەم دیدارەدا لەلایەن ڕاوێژکار و ڕاهێنەری نێودەوڵەتی خاتوو (دۆچکا) تیشک خرایە سەر هێڵە گرنگەکانی ئاوێتەکردن و بە یەکەوە بەستنی هەردوو سێکتەری کشتوکاڵ و گەشتیاری لەژێر ناونیشانی پڕۆژەی: (گەشتوکاڵAGROTOURISM )
وەک دەرفەتێکی گرنگی پاڵپشتی بەبازاڕکردن و ساغکردنەوەی بەروبوومە خۆماڵییەکانی جوتیاران و بەکلتوورکردنی گەشتیاری و باشترکردنی ژێرخانی ئابووری جوتیاران لە ڕێگەی سیستەمێکی ڕێکخراوی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕێکخراوی GIZ ، بە مەبەستی هاندانی جوتیاران بە پێشکەشکردنی یارمەتیی و ڕاوێژکاری بۆ بوژانەوەی باخ و زەویەکانیان.
بۆ لەمەودوا لەرێگەی تیمێکی تەکنیکی بەئەزموونی نێودەوڵەتی بەهەماهەنگی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و دەستەی گەشتوگوزار، کولتووری هێنانەکایەی پڕۆژەی کشتوکاڵی گەشتیاری دەستپێدەکرێت بە چەند قۆناغێک لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان. [1]