هەموو ساڵێک لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرمادا سکچون و ڕشانەوە زۆر زیاد دەکات لەناو منداڵاندا ئەویش بەهۆی کاریگەریی بەرزی پلەی گەرمایە، لەوانەیە بەهۆی پیسبوونی سەرچاوەی ئاو و خراپ هەڵگرتنی خۆراک لەناو پلەی گەرمی بەرزدا، گەشەکردنی هەندێک بەکتریا لەو پلە گەرمیەدا لەگەڵ وشکبوونەوەی منداڵ لە پلەی گەرمی بەرزدا و کەمتر بەرگەگرتنی سکچون و ڕشانەوە.
هۆکارەکانی سکچون و ڕشانەوە زۆرن کەواتە لە خۆتەوە چارەسەر بەکارمەهێنە، چونکە چارەسەرەکانیشیان جیاوازن.
لەوانەیە هۆکارەکە ڤایرۆس یان بەکتریا یان پاڕاسایت یان خواردنی شیرینی یان هەستیاری بە پڕۆتین، یان نەخۆشی گەنم و جۆ یان ژەهراوی بوون یان هەستیاری بەجۆرە خواردنێک یان کۆڕۆنا یان چەندین هۆکاری تر بێت.
=KTML_Bold=بۆ ڕێگەگرتن لە تووشبوون بە سکچون و ڕشانەوە باشترە ئەم هەنگاوانە بنێیت کە دکتۆر پشدەر عەبدوڵڵا ئیسماعیل، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان ئاماژەی پێداوە:=KTML_End=
1. هەموو ئاوێک بکوڵێنە ئینجا ساردی بکەرەوە و بۆ خواردنەوە بەکاریبهێنە.
2. خواردن لەناو سەلاجە هەڵبگرە.
3. سەوزە میوە پێش خواردنی جوان بشۆرەوە.
4.زووزوو دەستی منداڵەکەت بشۆ بەتایبەت دوای تەوالێت کردن.
5. پاکوخاوێنی تەوالێت و حەمام زۆر گرنگە.
6. بەکارنەهێنانی خاولی و پەرداخ و کەوچکی یەکتر.
7. دورکەوتنەوە لەخواردنی دەرەوە بەتایبەت ئەوانەی سەر عەرەبانەکان.
8. باش کوڵاندنی گۆشت و خواردنەکان.
=KTML_Bold=تێبینی: تکایە لەخۆتەوە دەرمان بەکارمەهێنە چونکە هۆکارەکان جیاوازن و چارەسەرەکانیشیان جیاوازن.=KTML_End= [1]