ئاسان نییە دڵی کەسێک بەدەستبهێنیت کە خۆشتدەوێت و ئەو هەمان هەستی بۆ تۆ نییە، بەڵام هەندێک ڕێگە هەیە یارمەتیدەرن لەوەی بتوانیت سەرنجی ڕابکێشیت و دڵی بەدەستبهێنیت.
1. زۆر زیادەڕەوی مەکە لە هەڵبژاردنی جلەکانت و سرووشتی خۆت مەشێوێنە، جلێک بکە کە لەگەڵ شێوەت و کەسایەتیت یەکبگرێتەوە.
2. گرنگی بە خاوێنی ددان، نینۆک، جەستەت بدە.
3. بۆ پیاوان پێویستە گرنگی بە لەشولاریان بدەن، چونکە خانمان ئەو پیاوانەیان لا سەرنجڕاکێشە کە لەشولارێکی ڕێکیان هەیە.
4. هەوڵمەدە سرووشتی گفتوگۆکردن و قسەکردنت بگۆڕیت، بەشێوەی خۆت هەڵسوکەوت بکە.
5. هەمیشە با زەردەخە لەسەر لێوت بێت.
6. ڕێزی بەرانبەرەکەت بگرە و کاتێک قسەدەکات گوێگرێکی باش بە بۆی.
7. متمانەت بە خۆت هەبێت، ئەمەش وادەکات بەرامبەکەت هەست بە ئاسوودەیی بکات لەگەڵت.
8. دوربکەوەرەوە لە شەرمکردن، چونکە ئەو دەرفەتەت لەدەست دەدات دڵی بەرانبەرەکەت بەدەستبهێنیت.
9. پاڵپشتی بکە و هەمیشە پشتگیری بڕیارەکانی بکە.
10. لە کاتی قسەکردن تەماشای چاوی بکە، ڕێگە بدە هەست بکات کە ئەوت خۆشدەوێت و هەستت بۆی هەیە. [1]