توێژینەوەکە لە گۆڤاری ئەمریکی خۆراکی پزیشکیدا بڵاوکراوەتەوە و ئاشکرای دەکات، خواردنی ڕۆژانەی تەواوکەرە خۆراکییەکان دەبێتە هۆی دواخستنی لەبیرچوونەوە.
دکتۆر ئادەم بریکمان، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: تەندرووستیی مێشک زۆر گرنگە و هەموو کەسێک پێویستە بایەخی پێبدات کە دەچێتە تەمەنەوە، بەتایبەت کێشەی لەبیرچوونەوە، ئەم توێژینەوەیە؛ پێشنیازێکی ئاسان و هەرزان بۆ بەساڵاچووان، تاوەکوو مێشکییان بە تەندرووستی بهێڵنەوە و ترسیان لە لەبیرچوونەوە نەمێنێت، دەخاتەڕوو.
توێژینەوەکە لە زانکۆی کۆڵۆمبیای ئەمریکا کراوە؛ ماوەی سێ ساڵی خایاندووە؛ لێکۆڵینەوە لەسەر سێ هەزار و 562 بەساڵاچوو کراوە و دەرکەوتووە، ئەو کەسانەی تەواوکەرە خۆراکییەکانیان بەکارهێناوە توانای بیرهێنانەوەی مێشکیان باشترە.
دکتۆر لۆکین یانگ، سەرپەرشتیارێکی دیکەی توێژینەوەکە دەڵێت: مێشکی کەسە بەساڵاچووەکان بەرانبەر تەواوکەرە خۆراکییەکان زۆر هەستیارە، کاریگەرییەکی زۆر باشی لەسەر مێشکیان هەیە.
بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمەڵەی ئەلزەهایمەری ئەمریکی، نزیکەی 40٪ی دانیشتووانی جیهان لە پاش تەمەنی 65 ساڵی ئەگەری تووشبوونیان بە لەبیرچوونەوە هەیە.
بەپێی مایۆکلینیکی پزیشکی، 'چالاکیی جەستەیی، خۆراکی تەندرووست، وەرزشی ڕۆژانە، تێکەڵاویی کۆمەڵایەتی و خەوی تەندرووست' هۆکارن بۆ باشترکردنی تەندرووستیی مێشک. [1]