ڕۆژ دەروێش بە، شەو دەروێش مەبە.
دەروێش: مەبەست لە کەسێکی گەڕۆکی خواناسی سۆفییە، هەموو ژیانی بۆ خواپەرستی تەرخانکردووە، پەیوەست نییە بەهیچ نەریتی گەلێکەوە. بەڕۆژ کەسابەت بکە و بگەرێ، بەشەو دەستکەوتەکەت بەرەوە ماڵەوە، پەندەکە واتە: دەستکەوتت بەزیادەخۆری لەدەست مەدە، لەگەڵ منداڵ و کەسە نزیکەکاندا بەشیبکە. [1]