ناونیشانی بابەت: ڕەپنەبوونی چووک
ئامادەکردن: د. #ڕەنج بیلال کاکەیی#
ئەم نەخۆشییە یەکێکە لە باوترین جۆری لاوازی سێکسی کە دووچاری پیاوان دەبێتەوە ، کە تێیدا چووک ناگاتە ئەو ئاستە ڕەقییەی کە بتوانێت کاری سێکس ئەنجام بدات. بە جۆرێک کە چووک بەتەواوی ڕەپنابێت ، هەندێجاریش ڕەپ دەبێت بەڵام بەزوویی شل دەبێتەوە.
=KTML_Bold=چەندین هۆکاری دەروونی و جەستەیی هەن کە ئەم حاڵەتەی لێ دەکەوێتەوە:=KTML_End=
هۆکاری دەروونی وەکو:
- قەلەقی و خەمۆکی و ڕەشبینی و بڕوا بەخۆنەبوون
- نەبوونی هۆشیاری سێکسی و بوونی کێشەی خێزانی نێوان ژن و پیاوەکە.
=KTML_Bold=هۆکاری جەستەیی وەکو:=KTML_End=
- هەندێک نەخۆشی وەک شەکرە و زەخت و غودە و لاوازبوونی گورچیلەکان و بوونی کێشەی هۆڕمۆنەکان
- جگەرەکێشان و مادە کحولیەکان و کاریگەریی لاوەکی هەندێک جۆری دەرمان.
- ڕەقبوون و گیرانی بۆری خوێنبەری چووک.
- بوونی هەندێک نەخۆشی دەماریی وەک پارکینسن یاخود ئەوانەی زیان بە دڕکە پەتکیان گەیشتووە بەهەر هۆکارێک بێت.
- چارەسەری حاڵەتەکە لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە دیاری دەکرێت وەک ڕێگای دەرمان و بەکارهێنانی دەرزی بۆ چووک و نەشتەرگەری دانانی ئامێری تایبەت لە چووکدا (دعامة) . [1]