لە کۆبوونەوەکەدا کە لە دەباشان بەڕێوەچوو، هەریەک لە جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری و هیوا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای ئاساییشی هەرێم و لیوا ڕوکن بەختیار محەمەد، ئەمینداری #وەزارەتی پێشمەرگە# و #وەهاب هەڵەبجەیی#، بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر و سەرخێڵ کەمال، بەڕێوەبەری ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاساییش و پۆلۆ شاڵاو عەلی سەربازی، لێپرسراوی هەواڵگریی پێشمەرگە و دیار عومەر، جێگری فەرماندەی فەرماندەیی کۆماندۆی کوردستان ئامادەبوون، دوایین گۆڕانکارییە ئەمنییەکان و هەماهەنگییە سەربازی و هەواڵگرییەکانی نێوان هەرێم و ئێراق گفتوگۆی لەبارەوەکرا و جەخت لە یەکخستنی هەوڵەکان کرایەوە لەپێناو پاراستنی سەقامگیریی هەرێم و ژیانی هاووڵاتییان. #بافڵ تاڵەبانی# لەبارەی ئەرک و بەرپرسیارییەتیی هێزە ئەمنییەکان ئامادەبووانی بەرچاوڕوونکرد و ڕایگەیاند، دەبێت لە هەموو قۆناغەکاندا ئەرکی لە پێشینە و بەرپرسیارییەتی سەرەکیتان پاراستنی ژیانی خەڵک و چەسپاندنی یاسا بێت. نابێت بەهیچ شێوەیەک بوار بۆ پێشێلکاری و یاساشکێنی بهێڵنەوە و بەتوندترین شێوە ڕووبەڕووی ببنەوە. دڵنیام بە پاڵپشتی و هاوکاریی هەموومان دەتوانین لە ئاست ئەو بەرپرسیارییەتییە نیشتمانییەدا بین و مێژوویەکی درەوشاوە بۆ هێزەکانمان تۆمار بکەین وەک ئەوەی هەمیشە کردوومانە. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 583 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!