هەموومان تووشی گرفت و نارەحەتی دەروونی دەبین و جارجارە نیشانەی دەروونیمان دەبێت وەکوو دڵ توندی، دڵەراوکێ، ترس و تۆقین، دودڵی، بێخەوی، توڕەیی و هەڵچون، نائارامی، بێئۆقرەیی، تێکچونی سەرنج و بیرچونەوە، بەدگومانی، هەڵوەسە، زۆربیرکردنەوە، دەتوانین بەسەریدا زاڵبین یان بۆ ماوەیەکی کاتی و کەمە.
=KTML_Bold=ئەگەر ئەم خاڵانەت هەست پێکرد کە دکتۆر جەعفەر عومەر، پزیشکی دەروونی بڵاویکردووەتەوە، ئەوە باشترە سەردانی پزیشکی دەروونی بکەیت:=KTML_End=
1. بەتوندی تووشی نیشانەکان ببیت و نەتوانیت زاڵبیت بەسەریاندا.
2. نیشانەکانت بۆ ماوەیەکی دریژ هەبێت؛ ئەگەر نیشانە دەروونیەکان بۆماوەیەکی زۆر لەگەڵت مانەوە و هەر باشنەبویت، بۆ نموونە زیاتر لە 2 هەفتە خەمۆکیت هەبێت، یان دڵەوکێیەکی زۆر لە چەند مانگێک زیاتر هەبێت.
3. ئەگەر بەهۆی نیشانەکانەوە تووشی کێشەی کەسی، خێزانی، کۆمەڵایەتی، یاسایی بوبیت.
4. لە ناخەوە بەهۆی ئەو نیشانەوە هەست بە بێزاریییەکی زۆربکەیت و بەردەوام نائاسوودە بیت.
5. ئەگەر خۆی هەوڵیدا نیشانەکە چارەسەبکات و نەیتوانی یان لەگەڵ چارەسەرکاری دەروونیش بۆی چارەسەرنەکرا.
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم خاڵانە بەگشتی بۆ ئەوەن کە مرۆڤ بزانێت کەی پێویستە سەردانی پزیشکی دەروونی بکات، مەرج نییە کەسەکە نەخۆشبێت لەوانەیە کێشەیەکی ئاسایی هەبێت.=KTML_End= [1]