مرۆڤ توانای بیرکردنەوەی بەردەوامی هەیە بەو جۆرەی کە فێرببێت باشتر لەوەی کردویەتی، بیکات، یان هەندێکجار لەو کارەشی دەیکات ڕەنگە بە کەموکوورت بزانی و تووشی نائومێدی ببێت.
بۆ ئەوەی دوربیت لە هەستی پەشیمانی ڕەچاوی هەندێک لایەن بکە کاتێک دەست بە کارێک یان پلانێک دەکەیت:
1. تێگەشتن لەو کارەی کە ئارەزوو دەکەیت بیکەیت.
2. کۆکردنەوەی زانیاری دەربارەی تا بتوانی ئاسانتر دەستپێبکەیت و بڕیار بدەیت بۆی.
3. هەڵبژاردنی ڕێگە یان لایەنە گونجاوەکانی ئەو کارەی دەتەوێت بیکەیت.
4. زانینی ئاخۆ بەتەنیا دەتوانی بیکەیت یان پێویستت بە هاوکاری کەسانی ترە.
5. بڕیاردان و پلان دانان بۆ کردن و چۆنییەتی ئەوکارە.
6. لە هەمووی گرنگتر جێبەجێکردن و بەردەوامبوونە لەو هەنگاوی دواتر و دواتر.
7. گرنگترین خاڵ بۆ کردن یان وتنی وشەیەک ئەوەیە بزانی و بتوانی وەڵامی ئەم پرسیارانە بدەیتەوە هەموکات (چی، کەی، چۆن، لە کوێ، لەگەڵ کێ) ئەوکات بزانە نیوەی کارەکەت تەواوبووە. [1]