#مەسرور بارزانی# سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی #14-06-2023# لە تویتێکدا ڕایگەیاند: کەرتی بانکیی مۆدێرن بناغەی تێڕوانینی ئێمەیە بۆ کوردستانێکی بەهێزتر.
سەرۆکی حکوومەت هەر لە تویتەکەیدا ئاماژەی بەوەش دا کە لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا، هەژماری 1.2 ملیۆن فەرمانبەری کەرتی گشتی دەگوازینەوە بۆ بانکە تایبەتەکان و خزمەتگوزارییەکانی پارەدانی دیجیتاڵی بەگەڕ دەخەین بۆ بەرەوپێشبردنی گەشەی ئابووریمان. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 417 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!